سبەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکات
سبەی یەکشەممە لە هەرێمی کوردستان یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەمساڵی خوێندن دەبێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، تەواوی وردەکاریی گۆڕانکاریی پرۆگرامەکان، ژمارەی مامۆستایان، ئامارەکانی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکانی بڵاو کردەوە.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ٢٠ی ئەیلوول، دەستپێکی وەرزی نوێی خوێندن دەبێت لە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەمساڵی خوێندن سەرجەم ئامادەکارییەکان بەباشی ئەنجام دراون.
سەبارەت بە پرۆگرامەکانی خوێندن، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەگوێرەی گۆڕانکارییە زانستییەکان و پێداویستییە پەروەردەییەکان، بەشێوەیەکی گشتی گۆڕانکاری لە ١١٠ پەرتووکی خوێندندا لە سەرجەم قۆناغەکان کراوە. هەروەها نزیکەی ١٩ ملیۆن پەرتووکی نوێی خوێندن چاپ کراون و بەیەکسانی بەسەر قوتابخانەکانی شار، شارۆچکە و گوندەکاندا دابەش کراون. گۆڕانکارییەکانیش بە ٥ شێوەزار و زمان ئەنجام دراون کە بریتین لە (کوردیی سۆرانی، کوردیی بادینی، عەرەبی، ئینگلیزی، سریانی و تورکمانی).
ئەو گۆڕانکارییانەی لە پڕۆگرامی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) کراون:
-کتێبی کوردیی پۆلی شەشی بنەڕەتی.
-کتێبی زانستەکان لە پۆلەکانی ٦، ٨ و ٩ـی بنەڕەتی.
-کتێبی بیرکاریی پۆلەکانی ٤، ٥ و ٦ـی بنەڕەتی.
-کتێبی بیرکاریی پۆلی ١١ـی ئامادەییی زانستی و وێژەیی.
-کیمیا بۆ پۆلی ١١ـی ئامادەیی.
-کتێبی هێمای پیتەکانی کوردیی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.
-کتێبی تەکنەلۆژیای زانیاریی پۆلەکانی ٧ و ٨.
ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرجەم گۆڕانکارییەکان لەلایەن شارەزایان، مامۆستایان و پەروەردەکارانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەنجام دراون بێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی هەبێت، لە کاتێکدا پێشتر ئەم پرۆسەیە لەلایەن کۆمپانیاکانی دەرەوە بە تێچوویەکی زۆر جێبەجێ دەکرا.
بەپێی داتاکان، کۆی گشتیی ستافی قوتابخانەکان گەیشتووەتە ١٧٦ هەزار و ٧٣٥ کەس، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
-مامۆستای میلاک: ١٠٧,٤٢٦
-مامۆستای گرێبەست: ٣٠,٠٩٠
-فەرمانبەر: ٣١,٢١٩
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا گرنگیی زۆر بە ژێرخانی پەروەردە دراوە، تاوەکو ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ٢٣٦ قوتابخانە و باخچەی نوێی ساوایان دروست کراون، ٤٧٦ پۆلی خوێندن زیاد کراون و ٢٦٥٠ قوتابخانەش نۆژەن کراونەتەوە، کە بەم جۆرەیە:
دروستکردنی قوتابخانە و باخچەی نوێ (٢٣٦): دهۆک ٧٣، هەولێر ٥٨، سلێمانی ٤٧، گەرمیان ١٧، سۆران ١٧، زاخۆ ١١، ڕاپەڕین ٨، هەڵەبجە ٥ و کەرکووک ٠.
نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەکان (٢٦٥٠): سلێمانی ١٢١١، دهۆک ٦٩٧، هەولێر ٢٥٨، ڕاپەڕین ١٧٦، سۆران ٨٦، گەرمیان ٧٦، زاخۆ ٧٢، هەڵەبجە ٤٥ و کەرکووک ٢٩.
زیادکردنی پۆلی خوێندن (٤٧٦): سلێمانی ١٣٢، هەولێر ١٢٣، دهۆک ٩٧، ڕاپەڕین ٣٦، هەڵەبجە ٣٤، زاخۆ ٣٤، گەرمیان ١٣، سۆران ٧ و کەرکووک ٠.
سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگاکانیش، ڕاگەیەندراوە کە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە پڕۆسەی خوێندن لە ١٦ زانکۆی حکوومی و ١٨ زانکۆی تایبەت دەستی پێ کردووەتەوە، کە ١٦٦ کۆلێژ و پەیمانگا لەگەڵ ٨٩٣ بەش لەخۆ دەگرن. تێیاندا ١٤٥ هەزار و ٥١٣ قوتابی لە زانکۆ حکوومییەکان و ٤٠ هەزار و ٨٨٧ قوتابی لە زانکۆ تایبەتەکان دەخوێنن، هاوکات ١١ هەزار و ٩١٦ مامۆستای حکوومی و ١٩٣٩ مامۆستای تایبەت سەرپەرشتیی پڕۆسەی وانەوتنەوە دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.