پاسێک کە لە دیاربەکرەوە بەرەو ئیستانبوول دەڕۆیشت ئاگری گرت: ٢ کوژراو و ٨ بریندار
پاسێک کە لە ئیستانبوولەوە بەرەو دیاربەکر دەڕۆیشت، لە گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور، خۆی کێشا بە بەربەستێک و ئاگری گرت. لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕووداوەکە کاتژمێر ١٨:٤٠ لە دیوی گەڕەکی ئیشکلار لە ڕێگای مەڕمەڕەی باکوور لە ئەیوبسوڵتان ڕوویداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگاری ئیستانبوول، ڕووداوەکە بەهۆی لە کۆنترۆل دەرچوونی پاسەکە ڕووی داوە.
لەئەنجامی ڕووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیان بە سەختی ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بریندارەکان بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
چەند ڕۆژ پێشتر لە بازاڕی ئاژەڵانی دیاربەکر لە نێوان دوو گروپ شەڕ ڕووی دابوو. لە ئەنجامی هەوڵەکانی هودا پار لایەنەکان ئاشتییان کرد.
مەلا مستەفا دورگون یەکێک لە زانایانی ناوداری دیاربەکر لە ٣یەمن ساڵوەگەڕی کۆچی دواییەکەی لە سەر گۆڕەکەی یاد کرا.
ژمارهیهک روفاتی سهردهمی کۆچی ملیۆنی، له پارێزگای دهۆک دۆزراونهتهوه، بریکاری وهزارهتی شههیدانیش وتی، "ڕوفاتهکانی دهگوازرێنهوه بۆ پزیشکی دادیی دهۆک، دوای ڕێکاره یاساییەکان بهخاک دهستپێردرێن."