لە شارۆچکەی پاسووری پارێزگای دیاربەکر هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر کرێکارانی دارستان ئەنجام درا.

بە پێی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە کاتی دەربازبوونی ئۆتۆمبێڵێک کە ٥ کرێکاری دارستان تێدابوو تەقینەوەیەک رووی دا.

لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ٥ کەس گیانیان لە دەست دا و باس لەوە دەکرێت، هێرشەکە لە لایەن پەکەکە ئەنجام دراوە و ژمارەیەکی زۆر تیمی ئاسایش و تەندروستی گواسترانەوە ناوچەکە.

بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێزەکان رێگە نادەن کە هاوڵاتیان لە شوێنێک کۆببەن.

لە ناوچەکە چالاکیەکان بەردەوامن و بۆ دەست بە سەر کردنی هێرشکارەکان ئۆپڕاسیۆن دەستی پێ کرد.(İLKHA)

ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه

هەواڵەکانی پەیوەندار

هەواڵی هەڵبژاردە

Mobil Uygulamamızı İndirin

هەواڵەکانی گرنگ