پەیامی إتحاد العلماء سەبارەت بە جەژنی رەمەزان

إتحاد العلماء بەهۆی هاتنی جەژنی رەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و دەست نیشانی کرد، رۆژەکانی جەژن رۆژەکانی خۆشحال و شادینە.
پەیامەکە بە ئایەتی پیرۆزی ١١٢ی سورەتی تەوبە دەستی پێ کرد و دواتر باس لەوە کرا، "حەمد بۆ خودای کە دەرفەت بە ئێمەی دا کە مانگی رەمەزان بە رۆژوو و عیبادەت تێپەڕێنین و ئێمەی گەیاندە بە جەژن کە رۆژەکانی خۆشحالیە.
دەبێت لە رۆژەکانی جەژن خۆشحال و شاد بین. حەزرەتی ئەبو بەکر کاتێک دەچێتە ماڵی کچەکەی حەزرەتی عائیشە دەبینێت کە دوو جاریە دەف لێ دەدەن و باس لە قارەمانیی ئەنساری کیرام دەکەن و داستان دەڵێن. حەزرەتی ئەبو بەکر دەست نیشانی کرد کە شتێکی بەم شێوەیە لە ماڵی پێغەمبەر دروست نییە و داوای کرد کە بێ دەنگ بن. پێغەمبەرەکەمان بە حەزرەتی ئەبو بەکر دەڵێت، 'رێگری لەوان مەکە! هەر قەومێک جەژنێکی هەیە، ئەوەش جەژنی ئێمەیە. جەژن رۆژەکانی خۆشحالیە.' (بوخاری کتێکی عیدەین-٩٥٢)"
لە بەردەوامی پەیامەکە باس لەوە کرا، "وەکو لە حەدیس باسی کراوە رۆژەکانی جەژن رۆژەکانی خۆشحالی و شادینە. هەر چەند لە قۆناغێکی دژواردا دەرباز دەبین و بەهۆی ڤایرۆسەکە بەشێکی گەورەی مسوڵمانەکان لە ئەنجامی تەدبیر لە ماڵیاندا دەمێنن، ئەو رەوشە نابێتە رێگر بۆ ئەنجام درانی شادیی جەژن لە ماڵەکەمان کە یەکێکە لە شیعارەکانی گەورەی ئیسلام."
لە بەردەوامی پەیامەکە ئاماژە بەوە کرا، دەتوانرێت لە ماڵ نوێژی جەژن ئەنجام بدرێت، "دەبێت سوود لە دەرفەتەکانی سەردەمەکان وەربگرین و بە ئەنجامی پەیوەندی لەگەڵ دۆست و کەسوکار و ئەقرباکان پیرۆزبایی جەژنەکەیان بکەین و سوود لەو رەوشە وەربگرین. هەروەها وەکو ژمارەیەکی زۆر عالم فەتوایی داوە و ئێمەش رامانگەیاندوە دەتوانریت بە خۆشحالی لە ماڵەکەمان نوێژی جەژن ئەنجام بدەین. هەروەها دەبێت بە پێی حەدیسی پێغەمبەری خودا یەکەم شتێک ئەنجام بدەین نوێژی جەژن بێت و لەگەڵ خانەوادەکەمان نوێژەکەمان بکەین و بۆ ئوممەتی ئیسلام دوعا بکەین."
لە بەردەوامی پەیامەکە داوا کرا کە بۆ رزگاری قودس کە لە لایەن سەهیۆنیەکانی داگیرکەر ئیلحاق کراوە دوعا بکرێت، "وەکو لە هەموو دەرفەتێک باس لە رزگاری ئەقسا دەکەین کە هەموو کاتێک لە بیرماندایە، دەبێت لەو رۆژانەدا لە بیری نەکەین و ئوممەتی ئیسلام بۆ رزگاری ئەقسا دوعا بکات."
لە کۆتایی پەیامەکە باس لەوە کرا، "لەگەڵ تەواوی ئەو هەست و بیرانە پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان دەکەین و لە پەروەدەگارمان داواکارین کە ببێتە وەسیلەی ئارامی و شادی و سەرکەوتن بۆ تەواوی جیهانی ئیسلام و ئێوە گەلی بەرێزمان. جەژنەکەتان پیرۆز بێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار پەیامێکی بە بۆنەی سەدەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شێخ سەعید و هاوەڵانی بڵاو کردەوە.
شەهید شێخ سەعید لە ١٠٠مین ساڵوەگەڕی شەهادەتەکەی لە ئەنجامی بەرنامەیەک لە لایەن جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر یاد کرا.
دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای مێردین حوسێن هاسار مامۆستا و وانەبێژی مەدرەسەی إتحاد العلماء و نورالدین سەزگین کارمەندی مەدرەسەکە لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا.
لە ٢٦ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ پەکەکەییەکان بە جڵوبەرگی سەربازەکان چوونە گوندی سووسای شارۆچکەی فارقینی پارێزگاری دیاربەکر و ١٠ مسوڵمانیان کە لە ناو مزگەوت بوون شەهید کرد.