هودا پار: پێویستە بە زووترین کات پڕۆژە یاساکەمان دەربکرێت بۆ ئەوەی سووکایەتیکردن بە بەها ئاینییەکان بێ سزا نەمێنێت
هودا پار داوای کردووە دەستبەجێ ئەو پڕۆژە یاسایە دەربکرێت کە پێشکەشی پەرلەمان کراوە، کە ئامانجی سەپاندنی سزای ڕێگریکردنە بۆ سووکایەتیکردن بە بەها ئایینی و مەعنەوییەکان و زیادکردنی مادەیەکی جیا بە ناوی "سووکایەتیکردن بە بەها ئایینییەکان" بۆ یاسای سزادانی تورکیا.
بارەگای گشتیی هودا پار لە پێداچوونەوەی کارنامەی هەفتانەی خۆیدا، داوای دەرکردنی ئەو پڕۆژە یاسایەی کرد کە پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کراوە بۆ زیادکردنی سزای سزادان لە دژی ئەو هەڵوێستانەی کە سووکایەتی بە بەها ئایینییەکان دەکەنەوە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکە باس لە هەوڵەکانی سەهیۆنییەکان بۆ قەدەغەکردنی بانگی پیۆرز لە فەلەستین، ناکۆکی نێوان ئەفغانستان و پاکستان، ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی سرێبرێنیتسا کرد.
"کەس ئازادی نییە سوکایەتی بە بیروباوەڕی پیرۆزی کەسێکی تر بکات"
هودا لە هەڵسەنگاندنەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو هەڵوێستانەی بەها ئاینییەکان دەکەنە ئامانج، ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن و دواتر هاتووە، "لەم دواییانەدا، زیادبوونی نیگەرانکەر لە قسەکردن و کردەوەی ئیستفزازیدا هەبووە کە بیروباوەڕ و بەها پیرۆزەکان و بیروباوەڕی ئایینی نەتەوەکەمان دەکەنە ئامانج. سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕی کەسێکی تر، ئازادی ڕادەربڕین نییە. کەس ئازادی نییە سوکایەتی بە بیروباوەڕی پیرۆزی کەسێکی تر بکات. زەلیلکردنی بەها پیرۆزەکان و سوکایەتیکردن بە بیروباوەڕی ملیۆنان کەس لە ژێر پەردەی نوکتە و ئازادی هونەریدا هێرشێکی ڕوونە کە ئاشتی کۆمەڵایەتی و مافی پێکەوە ژیان دەکاتە ئامانج."
"پێویستە بە زووترین کات پڕۆژە یاساکەمان بکرێتە یاسا"
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا کە پێشتر هودا پار هۆشداری داوە لەبارەی مەترسی و ئیستفزازی بە ئامانجی بێڕێزیکردن بە بەها ئاینییەکان و وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی پڕۆژە یاسایەکی پێشکەش بە پەرلەمان کردبوو.
لە ڕاگەیەنداروەکە هاتووە، "ئێمە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥دا پڕۆژە یاساکەمان پێشکەش بە ئەنجومەنی نیشتمانیی گەورەی تورکیا کرد و پێشنیارمان کرد کە تاوانی 'سوکایەتیکردن بە بەها ئایینییەکان' بە جیا لە یاسای سزادانی تورکیادا ڕێکبخرێت و سزای ڕێگریکردن بسەپێندرێت، بە ئامانجی سزادانی کاریگەرانەی سوکایەتیکردن بە بەها ئایینییەکان.
پێشهاتەکانی ئەمڕۆ بە ڕوونی ئەوە دەردەخەن کە پێشنیارەکەمان چەندە ورد و پێویست بووە. بانگهێشتی هەموو لایەک دەکەین کە بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ بەها ئاینییەکان بەتایبەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەها پیرۆزەکانی کە هەوێنی ئەو خاکانە و باوەڕی زۆرینەی ڕەهای هاووڵاتیانمانن، بە ڕێزەوە مامەڵە بکەن. بۆ پاراستنی بەها مەعنەوییەکانی کۆمەڵگا و زامنی ڕاستەقینەی ئازادی ئایین و ویژدان و ڕێگریکردن لە ئیستفزازی هاوشێوە، پێویستە پڕۆژە یاساکەمان بە زووترین کات لەبەرچاو بگیرێت و بکرێتە یاسا. داوا لە پەرلەمانەکەمان و بە تایبەتی ئەو گروپە حزبییانە دەکەین کە نوێنەرایەتیان لە پەرلەمان هەیە، بەرپرسیارێتی لەم بابەتەدا بگرنە ئەستۆ؛ هەروەها بانگهێشتی نەتەوەی بەڕێزمان دەکەین بۆ پاراستنی بەها پیرۆزەکانی و هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە دژی هەموو جۆرە سووکایەتی و زەلیلکردنێک کە ئاراستەی بیروباوەڕە ئایینیەکانی دەکرێت."
"ئامانج ئەوەیە کە خاکی فەلەستین بە تەواوی جوولەکە بکرێت لە ڕێگەی پاکتاوی نەتەوەییەوە"
لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەدا سەرنج ڕاکێشرایە سەر کۆمەڵکوژییە سیستماتیکییەکان و سیاسەتە داگیرکارییە بەردەوامەکان کە لە لایەن رژێمی تیرۆریستی سەهیۆنی لە ناوچەکانی فەلەستین ئەنجام دەدرێن و دواتر هاتووە، "ئەو بەربەرییەی کە ڕووبەڕووی دەبینەوە، خواستی چەند توندڕەوێک نییە، بەڵکو سیاسەتی فەرمی رژێمی داگیرکەرە، کە هێزی خراپەی ئەمریکا پشتگیری دەکات. ئامانج لێی ئەوەیە کە خاکی فەلەستین بە تەواوی جوولەکە بکرێت لە ڕێگەی پاکتاوی نەتەوەییەوە. ئەم رژێمە بێبەزەییە، ساڵانێک ماڵ و نەخۆشخانە و قوتابخانە و زەوییە کشتوکاڵییەکان و تەنانەت خێوەتەکانیشی بۆردومان کرد کە خەڵک پەنایان بۆ غەززە دەبرد، ئامانجی ئەوە بوو کە ناوچەکە نەتوانێت نیشتەجێ بێت و فەلەستینییەکان ناچار بکات زەویەکانیان بەجێبهێڵن. ئەوان درێژە بەم سیاسەتە دەرکردنە دەدەن، کە بە خوێن و بۆمب لە غەززە ئەنجامیان دا، بە دەستبەسەرداگرتنی زەوییە موسڵمانەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و دروستکردنی نیشتەجێبوونی نوێ لەسەر ئەو زەویانە کە هەمیشە لە زیادبووندایە. ئەوەی لە غەززە بە مووشەک کردیان، لە کەرتی ڕۆژئاوا بە دەستبەسەرداگرتن و دزی، لە ژێر پەردەی جیاوازدا خۆیان لەبەر دەکەن. ئەوانەی بەرەنگاری ئەم پڕۆژە داگیرکارییە دەبنەوە، دوای ئەوەی دەستیان بەسەر هەموو شتێکی خاوەندارێتیدا گرتووە، یان دەکوژرێن یان ناچار دەکرێن دەربەدەر بن."
"مافی عیبادەت لە موسڵمانان دەسەندرێتەوە"
هودا لە بەردەوامی بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای قەدەغەکردنی بانگی پیرۆز لە مزگەوتەکانی فەلەستین لە ڕێگەی بڵندگۆوە لە لایەن رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و ڕاگەیاند، "تەنانەت لەگەڵ قەدەغەکردنی بانگ لە مزگەوتی ئیبراهیمی، مافی عیبادەتی موسڵمانانیش دەسەندرێتەوە. بۆمبەکانی سەهیۆنی هەرگیز بە هیچ شانۆیەکی دیپلۆماسی و هیچ ڕێککەوتنێکی ناڕاست ڕانەگیراون و ناتوانرێت ڕابگیرێن. تاکە ڕێگە بۆ ڕاگرتنیان ئەوەیە کە جیهانی ئیسلامی بە ڕوونی بە جیهان ڕابگەیەنێت کە لە ڕووی سەربازییەوە بەرەنگاری ئەم پڕۆژە سەهیۆنییە دەبێتەوە."
"نەکەوتنە بەر گەمەی پیسی ئیمپریالیزم گەورەترین بەرپرسیارێتی هەردوو وڵاتە"
هودا پار هەروەها لە هەڵسەنگاندنەکە دەستی خستۆتە سەر ئەو گرژیانەی کە ناوبەناو لە نێوان ئەفغانستان و پاکستاندا پەرەدەسەنن و ڕایگەیاند، "لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە ڕەحمەتی ئەو برایانەمان بکات کە لە هێرشەکانی سەر خاکی ئەفغانستان گیانیان لەدەستدا، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. پەنجەمۆری هێزە دەرەکییەکان کە نایانەوێت ئاشتی لە ناوچەکەدا بە ڕوونی لە پشت ئەم گرژییەوە دیارە. دیارە ئەمریکا کە تووشی شکستێکی گەورە بوو و هەڵات لە زەوییە ئەفغانییەکان کە ساڵانێک بوو داگیری کردبوو، بەشێوەیەکی نادیار ئەم گرژییە دەوروژێنێت بۆ ئەوەی دووبارە ناوچەکە ناسەقامگیر بکاتەوە بۆ ئەوەی تۆڵەی ئەم شکستە مێژووییە بکاتەوە. نەکەوتنە بەر ئەم یارییە پیسەی ئیمپریالیزمە گەورەترین بەرپرسیارێتی هەردوو وڵاتە."
"دەبێت لایەنەکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی بەردەوام کۆببنەوە"
جەخت لەوە کرایەوە کە ئەفغانستان و پاکستان وەک دوو وڵاتی دراوسێ کە پەیوەندی ئایینی و جوگرافی و مێژوویییان هەیە، پێویستیان بە یەکترە و دواتر هاتووە، "دامەزراندنی سەقامگیرییەکی بەردەوام و گەشەسەندنی ئابووری و ئاسایشی سنوورەکان لە ناوچەکەدا نەک لە ڕێگەی دوژمنایەتییەوە، بەڵکو لە ڕێگەی پاراستنی پەیوەندییەکی دراوسێیەتی مومکین دەبێت. ئایندەی ئەو دوو گەلە برایە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش دابڕێژرێت. بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی دەکەوێتە ئەستۆی وڵاتانی ناوچەکە، بەتایبەتی تورکیا کە پەیوەندییەکی بەهێز و لەمێژینەی لەگەڵ هەردوو وڵات هەیە، بۆ ئەوەی ئەم ڕەوتە مەترسیدارە ڕابگرن. داوا لە ئەکتەرە ناوچەییەکان دەکەین بەپەلە میکانیزمێکی نێوەندگیری چالاک بکەن کە بەتەواوی کۆتایی بەم گرژییە بهێنێت و لایەنەکان لەسەر بنەمای ڕێککەوتنێکی بەردەوام کۆبکاتەوە."
"ئازارەکانمان وەک ڕۆژی یەکەم تازەن"
هەروەها لە بەیاننامەکەدا باس لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی سرێبرینیتسا کراوە، کە تێیدا زیاتر لە ٨ هەزار هاوڵاتی مەدەنی بۆسنی لەلایەن هێزەکانی سربیا لە ساڵی ١٩٩٥ کۆمەڵکوژ کران.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە دڵی ئەوروپادا لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٩٥ زیاتر لە ٨ هەزار موسڵمانی بێ چەک لە بۆسنی بە شێوەیەکی سیستماتیک کوژران. لە ساڵیادی جینۆسایدی سرێبرینیتسادا، ئازارەکانمان وەک یەکەم ڕۆژ تازەن. ئێمە ئەم جینۆسایدە ئیدانە دەکەین؛ بە ڕەحمەوە یادی شەهیدانی موسڵمانانی بۆسنە دەکەینەوە، و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەکانیان و گەلی برای بۆسنە و هەرزەگۆڤینا دەکەین."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەرچەندە ڕێککەوتنی ئاشتیی دەیتۆن کە دوای جینۆسایدی سرێبرینیتسا واژۆ کرا، کۆتایی بە ململانێکانی بۆسنە و هەرزەگۆڤینا هێنا، بەڵام ئەو مۆدێلە حوکمڕانییەی کە لەسەر بنەمای نەتەوەیی دامەزراندبوو، بووە هۆی کێشەی بەردەوام لە پێکهاتەی سیاسی و ئیداری وڵاتەکەدا، ئەمەش وایکردووە دامەزراندنی میکانیزمی بڕیاردانی کاریگەر قورس بێت و بووە هۆی ئەوەی کە ناسەقامگیری سیاسی و ئابووری بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بێت.
"خوشک و برا موسڵمانەکانمان لە بالکان نابێت بە دوو پێوەرەکانی ڕۆژئاوای دووڕوو وازیان لێبهێنرێت"
ئاماژە بەوە کرا کە هەوڵەکانی دەوڵەتانی ڕۆژئاوا بۆ تێکدانی سەقامگیری بالکان بە نیگەرانییەوە پەیڕەو دەکرێت و دواتر هاتووە، "قسەکانی سەرکردەی زانا عەلی عیزەتبەگۆڤیچ، 'جینۆسایدێکی لەبیرکراو دووبارە دەبێتەوە'، ڕاستییە تاڵەکەی ئەمڕۆیە. ئەو جینۆسایدەی دوێنێ لە بۆسنە، لەبەرچاوی جیهان پشتگوێ خرا، ئەمڕۆش بەهەمان شێوەیە لە غەززە ئەزموون دەکرێت، و زەمینە بۆ پلانێکی نوێی جینۆساید لە بالکان خۆش دەکات. هەروەها ئەم دۆخە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە سیاسەتی دووڕوویی و دوژمنی لە بەرامبەر ئیسلامی ڕۆژئاوا بەردەوامە. ڕێبەرانی وڵاتانی ئیسلامی نابێت دەستبەرداری خوشک و برا موسڵمانەکانیان بن کە لە بالکان دەژین و لە ژێر ڕەحمەتی ستەمکاران و دوو پێوەرەکانی ڕۆژئاوای دووڕوو و دڕندەیی سەهیۆنییەکان بەجێبهێڵن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرکان رامانلی پەرلەمانتاری باتمان و وتەبێژی هودا پار لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی تورکیا ڕاگەیاند کە پێویستە پڕۆسەی نەهێشتنی توندوتیژی بە ڕێسا یاساییەکان پشتیوانی بکرێت، و لەو چوارچێوەیەدا ڕەشنووسی یاسایەکیان پێشکەش بە پەرلەمان کردووە.
فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار لە پەرلەمانی تورکیا یادی شەهید ئایتاچ باران سەرۆکی دەزگای ئیحیا-دەری نوێ کرد کە لە ساڵی ٢٠١١ لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکەدا لە دیاربەکر شەهید بوبوو.
سەرۆکایەتی کاروباری مافەکانی مرۆڤ و یاسایی هودا پار ڕاگەیاند سکاڵا لەبارەی رەحمی کۆچ بازرگانی تورکیایی کە سووکایەتی بە ژنی کورد کردبوو تۆماڕ دەکات.