سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری لە کۆنگرەی هودا پار لە پارێزگای وان دەکات
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی پارێزگا دەکات کە لەلایەن لقی پارێزگای وانی ئەو حیزبەوە سازدەکرێت.
دوای ئەوەی کۆنگرەی قەزاکانی لە سەرانسەری تورکیادا تەواو کردووە و پرۆسەی کۆنگرەی پارێزگاکانی لە عەنتابەوە دەستپێکردووە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ٢٨ی ئاب سەردانی وان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی حیزبەکەی لە وان کە لەلایەن سەرۆکایەتی پارێزگای وانی حیزبەکەیەوە لەژێر دروشمی "سیاسەتێکی ڕاستگۆیانە، دادپەروەری ڕاستەقینە" ڕێکدەخرێت.
بڕیارە یاپجیئۆغلو لە کۆنگرەکەدا لێدوانی گرنگ سەبارەت بە پێشهاتە سیاسییەکانی ئێستا و ئامانجەکانی حیزبەکە و چاوەڕوانییە گشتییەکان بدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار جەختی لەوە کردەوە کە جگە لەو ڕێسایە یاساییانەی کە لە چوارچێوەی پرۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر"دا دابنرێن، دەبێت چارەسەری هەمەلایەنە و بەردەوامیش بۆ پرسی کورد پەرەپێبدرێت.
حوسێن ئیمیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار، داوای کرد کاروانی فەلەستینییەکان کە بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە جینۆسایدەکەی غەززە دەستیپێکرد و گەیشتە تورکیا، بخرێتە ژێر پاراستنی فەرمی لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بە سەلامەتی بگاتە شوێنی مەبەست.
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتابی هودا پار ڕایگەیاند، "ئەم ڕێبازە بەرامبەر بە حکومەتی سوریا فۆرمێکی ڕوونی فشاری سیاسی و ڕەشبگیرییە."