دەزگای خێرخوازی نێونەتەوەیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە وڵاتی ئۆگاندا هاوکاری خۆراک بە سەر سەدان خێزان دابەش کرد و بووە هۆکاری خۆشحالیان.
دەزگای خێرخوازی نێونەتەوەیی یەتیم ئەلیی ئەوڕووپا لە ئەنجامی چالاکیەکانیان لە "٣ مانگەکان" چووە وڵاتی ئوگاندا و دەستیان بە دابەش کردنی هاوکاریەکان کرد.
دەزگای یەتیم ئەلی کە لە گوند و شارەکانی وڵاتی ئوگاندا چالاکی هاوکاری بەڕێوە دەبات لە گوندی بالاوولیی ناوچەی ئەدیروومای شاری کامولی بە سەر ١٠٠ خێزان هاوکاری دابەش کرد، هەروەها لە گوندی کیریبەریریای ناوچەی بوویەندە هاوکاریان بە سەر ١٠٠ خێزان دابەش کرد.
هاوڵاتیانی ناوچەکە بەهۆی هاتنی تیمی دەزگای یەتیم ئەلی زۆر خۆشحال بوون و بە رێوڕەسمی تایبەتی ناوچەکە پێشوازیان لێ کرد.
"پاکێتی خوراکمان بە سەر ٢٠٠ خانەوادە دابەش کرد، هاوکاریەکانمان بەردەوام دەبێت"
نظام الدین ئایگان سەبارەت بە چالاکیەکانی دەزگاکە باسی لەوە کرد، زۆر خۆشحالن کە دەتوانن هاوکاری هەژارەکان بکەن کە لە ناوچەیەکن کە چەندین هەزار کیلۆمەتر دوورە.
ئایگان لە بەردەوامی وتی، "بەهۆی بوونی ٣ مانگەکان هاوکاری پاکێتی خۆراکمان بە سەر ٢٠٠ خانەوادە دابەش کرد. خێرێکی زۆر جوان بوو. إن شاء الله چالاکیەکانی هاوکاری لێرە بەردەوام دەبێت. لێرە ژمارەیەکی زۆر کەسی مەغدوور و یەتیم هەنە. بۆیە چاوەڕوانی هاوکاری خێرخوازەکانین. خودا هاوکاریەکانی کە ئەنجام دراوە قبول بکات، بکاتە وەسیلەی خێرەکانی نوێ. خودا لە تەواوی خێرخوازەکان رازی بێت. لێرە سوپاسگوزاری هەموویان دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.