ئیسپانیای کە لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بێچارە ماوە داوای هاوکاری لە ناتۆ کرد
لە ئیسپانیا تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٣ هەزار کەس مردوون و سوپای وڵات بۆ تێکۆشانی زیاتر لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە داوای هاوکاری لە ناتۆ کرد.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی بەردەوامە لە بڵاو بوون لە دونیا و ئیسپانیا بووە یەکێک لەو وڵاتانەی کاریگەری ڤایرۆسەکە تێدا زۆر بوو. لەگەڵ ئەوەی لە ١٤ی مانگ دەستی بە سەپاندنی قەرەنتینە کرا بەڵام هێشتا مردنەکان وحالەتەکانی تووشبوون بەرەو زیادبووندایە. سوپای ئیسپانیۆلیش بۆ تێکۆشان لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دەست بە کار بوو و هاتە سەر شەقامەکان.
سەلڤادۆر ئیللا وەزیری تەندروستی ئیسپانیا لە لێدوانێک وتی، "ئەوە هەفتەیەکی زۆر دژوارە، چونکە گەشتینە بەرزترین شوێنی لووتکەی نەخۆشیەکە کە ڤایرۆسەکە تێپەڕێنین."
ئیسپانیاش وەکو زۆر وڵات لە بەرامبەر کەم بوونی تێستەکان و کارمەندانی تەندروستی و ئامێرەکانی پزیشکی هەوڵ دەدات.
ناتۆ لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، بۆ هاوکاری کردن بە سوپای ئیسپانیا لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای "هاوکاری نێونەتەوەیی" کردوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله تۆمەتەکانی عەرەبستانی سعوودیە ڕەتکردەوە کە یەمەن مەککە دەکاتە ئامانج و ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانیان دامەزراوە نەوتییەکان و بنکە سەربازییەکانی دوور لە شوێنە پیرۆزەکان دەکاتە ئامانج.
ڕێکخراوی فریاگوزاری و ڕزگارکردنی غەززە ڕایگەیاند، بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کە شوێنی حەوانەوەی خێزانە ئاوارەکان بووە لە ناوچەی ئەلسەناعە لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ٨ کەس شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش هێشتا بێسەروشوێنن.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، لە ئاسمانی دوورگەی قەشم لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە جۆرەی MQ-9 خرایە خوارەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان بە ١٠٨ دۆلار و ٠٦ سەنت دەفرۆشرێت.