دەنگی بانگی پیرۆز لە ئاسمانی هۆڵەندا بەرز بوو
لە وڵاتی هۆڵەندا بەهۆی زیاد بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە درا هەموو رۆژێک بانگی پیرۆز بوترێت و ئەو رەوشە دەبێتە هۆکاری خۆشحالی مسوڵمانەکان.
دوێنێ لەگەڵ ئەوەی یەکشەممە بوو لە شاری لاهەی وڵاتی هۆڵەندا دەنگی بانگی پیرۆز بەرز بوو.
هاوڵاتیێکی تورکیا کە لە هۆڵەندا دەژی ڤیدیۆی کاتی وتنی بانگی پیرۆز بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە (ئیلکها) نارد و بە چاوەکانی پڕ لە فرمێسک باسی لەوە کرد، دوای چەند ساڵ دەنگی بانگی پیرۆز دەبیزێت.
ئەو کەسە باسی لەوە کرد، لە هۆڵەندا رێگە نادرێت دەنگی بانگ بێتە دەرەوە و دواتر وتی، "تەنها بۆ نوێژی هەینی لە هەنێک مزگەوتەکان رێگە دەدرێت. ئەمجار رۆژی یەکشەممە لە کاتی نوێژی عەسر بانگی پیرۆز وترا. بانگەکە لە مینارەی مزگەوتی ئەقسای وەقفی دیانەتی هۆڵەندا وترا. لەگەڵ ئەوەی مزگەوت دوور بوو دەنگەکەی تا ئێرە هات. زۆر خۆش بوو. دوای چەندین ساڵ دەنگی بانگ لە دەرەوە هات، بووە هۆکاری خۆشحالی ئێمە."
رۆژی هەینیی رابردوو لە ژمارەیەکی زۆر مزگەوتی وڵات رێگە درابوو کە دەنگی بانگ بێتە دەرەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
جولەکەکانی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی تەلمودییان لە بەردەم قبة الصخرة ئەنجام دا. رووداوەکان کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا روویان داوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاتر کردووە.
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هەڵکوتانە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا، چەندین فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و پشکنینیان بۆ ماڵی هاوڵاتییان ئەنجام دا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا.
شەپۆلێکی گەرما لە سەرانسەری فەرەنسا بووەتە هۆی گیانلەدەستدان. لە کۆتایی هەفتەوە تا ئێستا ١٣ کەس کە هەوڵیان دەدا خۆیان فێنک بکەن گیانیان لەدەستداوە و بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری بەشێکی زۆری وڵاتەکەدا دەرچووە.