کاروانی ئومێد راپۆرتێ چالاکیەکانی لە مانگی رەمەزان بڵاو کردەوە
وەقفی خێرخوازیی کاروانی ئومێد راپۆرتێک سەبارەت بە چالاکیەکانیان لە مانگی رەمەزان بڵاو کردەوە.
وەقفی کاروانی ئومێد لە مانگی رەمەزان بە دروشمی "ژیان پێکەوە جوانە" دەستی بە چالاکیەکان کرد و لە ئەنجامی چالاکیەکانیان لە مانگی رەمەزاندا هاوکاری بە سەر دەیان هەزار خانەوادەی هەژار و یەتیم لە ئاسیا و ئەفریقا دابەش کردەوە.
جەنگیز کورتاران سەرۆکی گشتیی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکیەکانیان راپۆرتێکی بڵاو کردەوە.
"لەبەر ئەوەی خێرخوازەکان هەژارەکانیان لە بیر نەکردوە زۆر خۆشحال بووین"
کورتاران لە بەردەوامی سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد کە لەو قۆناغەی دژواردا هەژارەکانیان لە بیر نەکرد و وتی، "لەبەر ئەوەی لەو مانگەی رەمەزان خێرخوازەکان بە هەستیاری رەفتاریان کرد و هەژارەکانیان لە بیر نەکردوە زۆر خۆشحال بووین و بۆیە حەمدی خودا دەکەین."
چالاکیەکانی عەینی و نەقدی ئەنجام درا و لە ئاسیا و ئەفریقا بیری ئاو کرایەوە
جەنگیز کورتاران وتی، "لە مانگی رەمەزان چالاکیەکانی وەکو دابەش کردنی پاکێتی خۆراک و هاوکاری پارەیی و ئێوارەخوانی و دابەش کردنی خواردن و گۆشتی سوور و پێدانی جلوبەرگ و پێلاوی جەژنانە بە منداڵەکانمان ئەنجام دا، هەروەها لە وڵاتانی ئەفریقا و ئاسیا لە سەر ناوی خێرخوازەکان وەکو سەدەقەی جاریە بیرەکانی ئاومان دروست کردەوە کە لەو وڵاتانە بێ ئاوی کێشەیەکی گەورەیە و دەبێتە هۆکاری گیانیان لە دەست دان."
"٣ ملیۆن لیرەی تورکی بە سەر نزیکەی ٢٥ هەزار خانەوادە دابەش کرا"
جەنگیز کورتاران لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، ئەوان لە نێوان هەژار و خێرخوازەکان وەکو پردێکن و دواتر ئامارەکانی هاوکاریەکانیان بڵاو کردەوە، "لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات پاکێتی خۆراک بە سەر ١٠ هەزار و ٧٢٤ خانەوادە دابەش کرا و بە ٣ هەزار و ٩٩٠ خانەوادە هاوکاری پارەیی ئەنجام درا و بە ٤ هەزار و ٦٣٨ کەس ئێوارەخانی و خۆراک گەرم درا و هاوکاری جلوبەرگ بە ١٥٠٩ منداڵی یەتیم و هەژار کرا. هەروەها هاوکاری گۆشت بە سەر ٣ هەزار و ٧٧٣ کەس دابەش کرا و لە ئاسیا و ئەفریقا ٥١ بیری ئاو دروست کرا و ٧٩ ئاژەڵ قوربانی کرا بە کۆی گشتی ٣ ملیۆن لیرەی تورکی بە سەر نزیکەی ٢٥ هەزار خانەوادە دابەش کرا."
کورتاران لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، لەگەڵ ئەندامان و دڵدارانیان شەو و رۆژ بەردەوامن لە چالاکیەکانیان و سوپاسگوزاری تەواوی ئەو کەسانەی کرد کە لەو چالاکیانە زەحمەتیان کشاون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئۆچا هۆشداریی دا سەبارەت بە پەرەسەندنی ڕووخاندنی خانووەکان و موڵک و ماڵی فەلەستینییەکان لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە لە مسافیر یەتا لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوا.
پاسێکی گەشتیاری کە گەشتیارانی هۆڵەندیی هەڵگرتبوو لە کانتۆنی گراوبۆندێن لە ڕۆژهەڵاتی سویسرا وەرگەڕا و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، لە ١٥ی ئایارەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٢٦٧ کەس بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، بەشێک لە بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و شارەزایان هەڵسەنگاندنی خۆیان بە ترامپ گەیاندووە کە شەڕ لەگەڵ ئێران دەتوانێت تا کۆتایی سەرۆکایەتییەکەی، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٩ بەردەوام بێت.