لە بەیرووت دوای تەقینەوەکە بۆ ماوەی ٢ هەفتە باری نائاسایی راگەیەندرا
دوێنی لە شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان تەقینەوەیەکی گەورە رووی دابوو و دوای تەقینەوەکە بۆ ماوەی ٢ هەفتە باری نائاسایی راگەیەندرا.
دوای تەقینەوەکە ئەنجومەنی باڵای بەرگری بە سەرۆکایەتی میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان کۆبوویەوە و لە پایتەخت تا ١٨ی ئاب باری نائاسایی راگەیەندرا.
بەهۆی تەقینەوەی ٢ هەزار و ٧٥٠ تۆن نیترات لە بەیترووت ناوچەکە وەکو "ناوچەی کارەسات" راگەیەندرا.
ئەنجومەنەکە بڕیاری دایەوە، "هاڕیکاری بریندارەکان بکرێت کە مەسرەفەکانی نەخۆشخانەیان بدەن و بەو کەسانەی گیانیان لە دەست داوە قەرەبوو بدرێت و لەبەر ئەوەی زیان بە مەخزەنەکانی گەنم گەشتوە دەستی بە دەستخستنی گەنم بکرێت و بۆ بەردەوام بوونی چالاکیەکانی هەناردەکردن و هاوردەکردن بەندەری تەرابلوس ئامادە بکرێت و بۆ دەست نیشانی کردنی زیانی بەرکەوتوو لەگەڵ سوپای لوبنان ئەنجومەنی باڵای هاڕیکاری دروست بکرێت و ئەو ئەنجومەنە بۆ ئەو کەسانەی ماڵەکانیان ناتوانرێت بە کار بهێنرێت بارەگا دروست بکات و بۆ هاڕیکاریەکانی کە لە وڵاتانی دیکە دێت فۆنێکی تایبەتی ئامادە بکرێت."
حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان دەست نیشانی کردبوو، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧٨ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٤ هەزار کەسیش بریندار بوونەتەوە.
بەهۆی رووداوەکە لە وڵات رۆژی چوارشەممە "پرسەی نیشتیمانی" راگەیەندرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس ڕایگەیاند، هەنگاوی بەرپرسانی رژێمی داگیرکەری تیرۆریست لە داخستنی مزگەوتی ئیبراهیمی بە ڕووی نوێژخوێناندا دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر حورمەت و ناسنامەی ئەم شوێنە پیرۆزە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خان یونس ٥ فەلەستینی بریندار بوون.
لە ئەنجامی شەڕێک لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتی پاکستان ٦ سەرباز و ٨ چەکدار گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی ئەلئیس لە باشووری حەلەب ٤ کەس بریندار بوون.