لە هیندستان لە ئەنجامی هەوڵوەشانی بینایەک ١٣ کەس مردن
لە شاری بهیوەندیی پارێزگای ماهاراشترای وڵاتی هیندستان بینایەکی ٤٣ ساڵە هەڵوەشا.
دەست نیشان کرا، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها دوای رووداوەکە زیاتر لە ٢٠ کەس لە لایەن هاوڵاتیان بە زیندوویی رزگار کران.
بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەکان.
مانگی رابردوو لە ئەنجامی داڕمانی بینایەک زیاتر لە ١٠ کەس گیانیان لە دەست دابوو.
بە پێی ئۆفیسی نیشیتیمانی هیندستان بۆ تاوانەکانی تۆماڕ کراو، لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠١٥ بەهۆی هەڵوەشانی بینا ٣٨ هەزار و ٣٦٣ کەس گیانیان لە دەست داوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاند، سوپای رووسیا بەتەواوی دەستی بەسەر کۆنستنتینیۆڤکادا گرتووە، کە بە یەکێک لە گرنگترین ناوەندەکانی بەرگری لە ناوچەی دۆنێتسک دادەنرێت.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بەردەوام بوون لە ڕێگری کردن لە خوێندنەوەی بانگی پیرۆز لە مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری ئەلخەلیل بۆ ١٤هەمین ڕۆژ. هەروەها سنووردارکردنی چوونە ناو مزگەوتەکە و فشارە ئیدارییەکانیش بەردەوامن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانی رووسیا بۆ سەر شاری سومی، ٤ کەس کوژراون و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.