سوپای ئازەربایجان دوای ٢٨ ساڵ کەوتە لاچین
سوپای ئازەربایجان دوای ٢٨ ساڵ کەوتە پارێزگای لاچین کە لە ژێر داگیرکەری ئەرمینیا بوو.
وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان سەبارەت بەم بابەتە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە دەست نیشان کرا، بە پێی رێککەوتنی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کە بە ناوبژوانی رووسیا واژۆ کرابوو، سوپای ئازەربایجان کەوتە ناوچەی لاچین.
لاچین لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە لایەن ئەرمینیا داگیر کرابوو.
سوپای ئەرمینیا لە ٢٠ی تشرینی دووەم لە ئاغدام و لە ٢٥ی تشرینی دووەم لە شاری کەلبەجەر کێشابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مەشقێکی دەریایی لە کازاخستان، ٩ کەس دوای ئەوەی لە کاتی مانۆڕێکی دەریایی بردرانە دەریاوە، گیانیان لەدەستدا.
چەندین ناوچە لە کەناری ڕۆژئاوا بەرەبەیانی پێنجشەممە گۆڕەپانی هێرشە بەربڵاوەکانی سەربازانی سەهیۆنی و پەلاماردانی ماڵە فەلەستینییەکان، دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان و جێگیرکردنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان بوون، کە هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی شارۆچکەنشینە سەهیۆنییەکان، داخستنی ڕێگاکان و پچڕانی کارەبای دانیشتووانی چەندین ناوچە.
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ٨ کەس کوژراون و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی داگیرکەر شارۆچکەی ئەلمەنسووری لە باشووری لوبنانیان کردە ئامانج.