تالیبان: لەگەڵ ئەمریکا ڕێکەوتبووین
سوهەیل شاهین وتەبێژی ئۆفیسی سیاسی تالیبان لە قەتەر وتی: لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە ئاشتی ڕێکەوتبووین، بەرواری واژۆ کردنی ڕێکەونەکەش دیاری کرابوو.
شاهین باسی لەوە کرد، گەشتنە نزیکەی کۆتای ئەو دانوستانەی نزیکەی ساڵێکە بەردەوامە، وتی: کاتێک گەشتبووین کۆتای ڕاگەیەندراوی ترامپ بۆ ڕاوەستاندن بووە هۆکاری تەعەجوبی ئێمە.
شاهین لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر تالیبان بەردەوامە و ئەمریکای کە داوا لە تالیبان دەکات هێرشەکان بوەستێنێت دەبێت بە خۆی هێرشەکان بوەستێنێت.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ٨ی ئەیلوول بەهۆی هێرشێک لە شاری کابول کە لە ئەنجامیدا سەربازێکی ئەمریکیش کوژرابوو ڕاوەستاندنی دانوستانەکانی ئاشتی ڕایگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر کە لە نێوان شاری ڕۆین و کاین دەڕۆیشت لە نزیک کلیۆن لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و یەکێکیان بە سەختی ٤٤ کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، سەرکردەکانی گرووپی بریکسی وڵاتانی ئابووریی گەشەسەندوو لە کۆبوونەوەی لوتکەی خۆیان لە نیودەلهی هیندستان لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕێککەوتوون.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە بەم نزیکانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی پێدێت و ڕایگەیاند، هەرکاتێک ململانێکان وەستان، نرخی نەوت بە خێرایی دادەبەزێت.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سەربازانی ڕووسیا دەستیان بەسەر شارۆچکەی ڤێسێلۆی لە کۆماری گەلی دۆنێتسکدا گرتووە.