لە کەربەلا تەقینەوە: ١٢ قوربانی
لە شاری کەربەلا لە ئەنجامی تەقینەی بۆمبێکی چێنراو لە ناو پاسێکی نەفەر هەڵگر ١٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری عێراق سەبارەت بەم بابەتە لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە نزیکەی تێکەتنی شار لە ٥٤مین شوێنی کۆنترۆل ١٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی پارێزگای کەربەلا باسیان لەوە کرد، بەهۆی تەقینەوەکە کەسانێک لە ناو پاسەکە سووتان و بریندارەکان بۆ چارەسەری گواسترانەوە نەخۆشخانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر کە لە نێوان شاری ڕۆین و کاین دەڕۆیشت لە نزیک کلیۆن لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و یەکێکیان بە سەختی ٤٤ کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، سەرکردەکانی گرووپی بریکسی وڵاتانی ئابووریی گەشەسەندوو لە کۆبوونەوەی لوتکەی خۆیان لە نیودەلهی هیندستان لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕێککەوتوون.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە بەم نزیکانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی پێدێت و ڕایگەیاند، هەرکاتێک ململانێکان وەستان، نرخی نەوت بە خێرایی دادەبەزێت.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سەربازانی ڕووسیا دەستیان بەسەر شارۆچکەی ڤێسێلۆی لە کۆماری گەلی دۆنێتسکدا گرتووە.