بیامین نەتانیاهۆ کە بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی باسی لەوە کرد کە لە "شەڕی وجودی"دانە و پێویستیان بە چەکی ئەمریکا هەیە.
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەهۆی دواکەوتنی ناردنی چەک لە لایەن ئەمریکا گڵیدار بوو و وتی، "من ئامادەم بەرگەی هێرشی کەسی بگرم تا ئەو کاتەی ئیسرائیل ئەو چەکانەی کە پێویستیانە لە ئەمریکا لە شەڕی وجودی خۆیدا وەربگرێت."
نەتانیاهۆ رۆژی سێشەممە گرتەڤیدیۆیێک بە زمانی ئینگلزی بڵاو کردبوو و وتبووی کە "ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دڵنیایی دا بە ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆک کۆمار کە سنووردارکردنی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام بلینکن ڕەتیکردەوە ئەمە پشتڕاست بکاتەوە" و نەناردنی چەک لە لایەن ئەمریکاوە بۆ رژێمی داگیرکەر بە "بێ مەنتقی" وەسف کردبوو.
جۆن کربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا راگەیەندراوەکانی نەتانیاهۆی داگیرکەری بە نائومێدکەر وەسف کردبوو و وتبووی کە "هیچ وڵاتێکی تر نییە لە ئێمە زیاتر یارمەتی ئیسرائیل بدات بۆ بەرگریکردن لە خۆی بەرامبەر هەڕەشەی (حەماس)."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤١ هەزار و ٥٨٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٩٦ هەزار و ٢١٠ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی جەنگی و تۆپهاوێژەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ٤ کەس شەهید بوون و ١١ کەسیش بریندار بوون.
بەرنامەی کۆتایی ژیان بە نوێژ جوانە کە لە لایەن پلاتفۆرمی نەوەی قورئان رێکخراوە سبەینێ ٢٩ی ئەیلوول لە دیاربەکر بەڕێوە دەچێت.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی کە دوێنی شەو هێرشی کردە سەر بەیرووتی پایتەختی لوبنان داوای لە گەلی مەدەنی کرد کە ناوچەکە بەجێ بهێڵن.