ئایەتولڵا خامنەئی دەنگەکەی دەدات و بانگێشتی گەلی ئێران دەکات بەشداری لە دەنگدان بکەن
![ئایەتولڵا خامنەئی دەنگەکەی دەدات و بانگێشتی گەلی ئێران دەکات بەشداری لە دەنگدان بکەن ئایەتولڵا خامنەئی دەنگەکەی دەدات و بانگێشتی گەلی ئێران دەکات بەشداری لە دەنگدان بکەن](/img/NewsGallery/2024/6/28/401736/FeaturedImage/2ebdc3fc-4a42-4738-bdaa-7747c6802130.webp)
ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دایەوە و بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە دەنگدانەوە بکەن.
ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سندۆقی حوسەینییە ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دایەوە.
خامنەئی دوای دەنگدانەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دایەوە و لە سەرەتا یادی سەرۆک کۆماری ئیبراهیم رەئیسی و بەرپرسانی دیکە کرد کە لە ئەنجامی کەوتنەوەی هەلیکۆپتێرەکەیان لە ١٩ی ئایار گیانیان لە دەست دابوو.
ئایەتولڵا خامنەئی ئاماژەی بەوە کرد کە رۆژانی هەڵبژاردن بۆ ئێرانییەکان "رۆژی شادی و خۆشییە" و وتی، "پێشنیار دەکەین خەڵک دەنگدان و بەشداریکردن لەم تاقیکردنەوە سیاسییە گرنگەدا بە جددی وەربگرن و بەشداری بکەن. لە جەوهەری ئەم سیستەمەدا بوونی خەڵک لەبەرچاو دەگیرێت و مانەوەی کۆماری ئیسلامی و شەرەف و ناوبانگی لە جیهاندا بەندە بە بوونی خەڵکەوە. رۆژی هەڵبژاردن بۆ ئێمەی ئێرانی رۆژی خۆشی و شادییە. بەتایبەت کاتێک هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک بێت؛ کە ئایندەی وڵات بەم هەڵبژاردنەی خەڵک دیاری دەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان راگەیاند کە گروپێک کە هەوڵی ڕوخاندنی حکومەتیان دەدا دەستبەسەر کران.
سەید حەسەن نەسرولڵا سکرتێری گشتیی حزب الله لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل حەیە کۆبوویەوە.
لە ویلایەتی سینار لە سوودان ٢٥ کەس بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان خێنکان.
لە نزیکەی کەنارئاوەکانی وڵاتی ئێران بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٩ کەس گیانیان لە دەست دا.