ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دایەوە و بانگێشتی هاوڵاتیان کرد کە بەشداری لە دەنگدانەوە بکەن.
ئایەتولڵا سەید عەلی خامنەئی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە سندۆقی حوسەینییە ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دایەوە.
خامنەئی دوای دەنگدانەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دایەوە و لە سەرەتا یادی سەرۆک کۆماری ئیبراهیم رەئیسی و بەرپرسانی دیکە کرد کە لە ئەنجامی کەوتنەوەی هەلیکۆپتێرەکەیان لە ١٩ی ئایار گیانیان لە دەست دابوو.
ئایەتولڵا خامنەئی ئاماژەی بەوە کرد کە رۆژانی هەڵبژاردن بۆ ئێرانییەکان "رۆژی شادی و خۆشییە" و وتی، "پێشنیار دەکەین خەڵک دەنگدان و بەشداریکردن لەم تاقیکردنەوە سیاسییە گرنگەدا بە جددی وەربگرن و بەشداری بکەن. لە جەوهەری ئەم سیستەمەدا بوونی خەڵک لەبەرچاو دەگیرێت و مانەوەی کۆماری ئیسلامی و شەرەف و ناوبانگی لە جیهاندا بەندە بە بوونی خەڵکەوە. رۆژی هەڵبژاردن بۆ ئێمەی ئێرانی رۆژی خۆشی و شادییە. بەتایبەت کاتێک هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک بێت؛ کە ئایندەی وڵات بەم هەڵبژاردنەی خەڵک دیاری دەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کانتۆنەکانی ڤالایس و تیچینۆی وڵاتی سویسرا بەهۆی بارینی بارانی بەخۆڕ لافاو هەڵسا و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٤ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە شاری دەلهی پایتەختی هیندستان ٨ کەس گیانیان لە دەست دا.
لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران لەبەر ئەوەی هیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی زیاتر لە سەدا ٥٠ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت هەفتەی دەهاتوو دووبارە هەڵبژاردن بەڕێوە دەچێت.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٣٧ هەزار و ٨٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٨٦ هەزار و ٨٥٨ کەسیش بریندار بوون.