ئەبو حەمزە: لە باکووری جەنین ٢ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرانمان لەناو برد
![ئەبو حەمزە: لە باکووری جەنین ٢ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرانمان لەناو برد ئەبو حەمزە: لە باکووری جەنین ٢ ئۆتۆمبێلی داگیرکەرانمان لەناو برد](/img/NewsGallery/2024/6/28/401775/FeaturedImage/b96264db-5663-4542-9bae-0093e2d921af.webp)
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس راگەیاند، لە کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو لە دژی داگیرکەران کەمینێکیان داناوە و سەربازەکانی داگیرکەریان کوشتووە و بریندار کردووە.
ئەبو حەمزە وتەبێژی سەرییەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە راگەیەندراوێک دەستنیشانی کرد، موجاهیدەکانی سەر بە سەرییەکانی قودس لە لیوای جەنین دوێنێ شەو توانیانە دوو ئۆتۆمبێلی داگیرکەر بکشێنەوە ناو کەمینێک و لە ناویان ببات.
ئەبو حەمزە جەختی لەوە کرد، تەواوی داگیرکەران کوژران و بریندار کران و دواتر لەگەڵ تیمی رزگارکردن شەڕیان کردووە و هەنێک لەوانیش بریندار بوون.
ئەبو حەمزە وتی، "ئێمە ڕاپۆرت دەدەین کە لە کاتی ئۆپڕاسیۆنی جەنین تۆڕەیی-٢ زیاتر لە شەش بۆمبی چێندراومان لە ناوچە جیاجیاکانی جەنین و کەمپەکەی تەقاندەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت کاتژمێر بە بەردەوامی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هێزەکانی دوژمن شەڕمان کرد."
ئەبو حەمزە جەختی لەوە کرد، تا کاتی کێشانەوەی داگیرکەران لە تەواوی ناوچەکانی فەلەستین بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان راگەیاند کە گروپێک کە هەوڵی ڕوخاندنی حکومەتیان دەدا دەستبەسەر کران.
سەید حەسەن نەسرولڵا سکرتێری گشتیی حزب الله لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل حەیە کۆبوویەوە.
لە ویلایەتی سینار لە سوودان ٢٥ کەس بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان خێنکان.
لە نزیکەی کەنارئاوەکانی وڵاتی ئێران بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٩ کەس گیانیان لە دەست دا.