لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر گوندێک لە باشووری لوبنان کەسێک شەهید بوو.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی سەهیۆنی، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر گوندی زەڵوتییە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا مەدەنیێک شەهید بوو و کەسێکیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، شەهیدەکە کەسێکی تەمەن ٦٠ ساڵە بوو.
بە پێی راگەیەندراوی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی لوبنان، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر باشووری لوبنان لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ٩٦ مەدەنی شەهید بوون و ١٢٠٠ کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤٨٧ موجاهیدی سەر بە حزب الله و گروپەکانی فەلەستینی شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان راگەیاند کە گروپێک کە هەوڵی ڕوخاندنی حکومەتیان دەدا دەستبەسەر کران.
سەید حەسەن نەسرولڵا سکرتێری گشتیی حزب الله لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل حەیە کۆبوویەوە.
لە ویلایەتی سینار لە سوودان ٢٥ کەس بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان خێنکان.
لە نزیکەی کەنارئاوەکانی وڵاتی ئێران بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٩ کەس گیانیان لە دەست دا.