رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کەمیی سووتەمەنی لە غەززە هەڕەشە لە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی دەکات
![رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کەمیی سووتەمەنی لە غەززە هەڕەشە لە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی دەکات رێکخراوی تەندروستی جیهانی: کەمیی سووتەمەنی لە غەززە هەڕەشە لە خزمەتگوزارییەکانی چاودێری تەندروستی دەکات](/img/NewsGallery/2024/7/3/402584/FeaturedImage/06456a15-a916-4ae0-b1a7-88529c11c9b3.webp)
رێکخراوی تەندروستی جیهانی باس لە دڵگرانی خۆیان بەهۆی کەمیی هاوکارییە مرۆییەکانی دەگەنە غەززە کرد و باس لە کاریگەری کەمیی سووتەمەنی لە غەززە بۆ سەر کەرتی تەندروستی کرد.
حەنان بەلخی بەڕێوبەری ناوچەیی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفڕانسێکی میدیایی لە شاری جینێفی وڵاتی سویسرا راگەیاند کە کەرتی تەندروستی غەززە رۆژانە پێویستیی بە ٨٠ هەزار لیتر سووتەمەنی هەیە.
بەلخی باسی لەوە کرد، لەگەڵ ئەم رەوشە لە چەند مانگی کۆتاییدا ژمارەیەکی زۆر سووتەمەنی چووە ناو غەززە و سووتەمەنییەکە لە نێوان کەرتەکانی تەندروستی، ئاو، پاککردنەوە و شوێنەکانی دیکە دابەش کراوە.
بەلخی جەختی لەوە کردەوە کە نەخۆشخانەکان جارێکی دیکە رووبەرووی کەمیی سووتەمەنی بوونەتەوە کە هەڕەشەی پەکخستنی خزمەتگوزارییە گرنگەکان و مردنی بریندارەکان دەکات بەهۆی دواکەوتنی ئەمبولانسەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان راگەیاند کە گروپێک کە هەوڵی ڕوخاندنی حکومەتیان دەدا دەستبەسەر کران.
سەید حەسەن نەسرولڵا سکرتێری گشتیی حزب الله لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل حەیە کۆبوویەوە.
لە ویلایەتی سینار لە سوودان ٢٥ کەس بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان خێنکان.
لە نزیکەی کەنارئاوەکانی وڵاتی ئێران بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٩ کەس گیانیان لە دەست دا.