لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و هێرش بۆ سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا ٢٢ فەلەستینی شەهید بوون.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری غەززە بەردەوامە.
مەحمود بەسەل وتەبێژی یەکینەی بەرگری شارستانی غەززە لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوا ئەنجام دایەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ٢٢ مەدەنی شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون.
هەروەها چەند هێرشێک بۆ سەر باکووری کەناری غەززە و شاری رەفەح لە باشووری غەززە ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە ٤٠ هەزار و ٨٦١ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٦ هەزار و ٦٧٣یان منداڵ و ١١ هەزار و ٢٦٩یان ئافرەتن و هەروەها ٩٤ هەزار و ٣٩٨ کەسیش بریندار بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
داگیرکەرانی سەهیۆنی بەردەوام بوون لە ڕێگری کردن لە خوێندنەوەی بانگی پیرۆز لە مزگەوتی ئیبراهیمی لە شاری ئەلخەلیل بۆ ١٤هەمین ڕۆژ. هەروەها سنووردارکردنی چوونە ناو مزگەوتەکە و فشارە ئیدارییەکانیش بەردەوامن.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانی رووسیا بۆ سەر شاری سومی، ٤ کەس کوژراون و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٦٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٥٣ کەس.
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە مەراسیمی پرسەی فەرمی سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنیدا شەهید بوو، بەشدارییان کرد.