لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی عەید دەلب لە باشووری وڵاتی لوبنان ٣٦ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥٧ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، سوپای داگیرکەر هێرشی کردووە سەر ناوچەی عەین دەلب لە باشووری وڵات.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٣٢ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥٢ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها هێرشێکی دیکە بۆ سەر قەزای عەنقون لە باشووری لوبنان ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس کوژران و ٥ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی لوبنانی، لە ١٧ی ئەیلوولەوە تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی هێرشەکاندا ١١٢٧ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٠٤یان منداڵ و ١٩٤یان ئافرەتن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە هەرێمی بەلووچستانی وڵاتی پاکستان ٧ کرێکار کوژران و کەسێکیش بریندار بوو.
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان لە ١٧ی ئەیلوولەوە ١١٧٤ کەس شەهید بوونەتەوە کە ١٠٤یان منداڵ و ١٩٤یان ئافرەت بوون.
هودا پار لەبارەی شەهادەتی حەسەن نصرالله سکرتێری گشتیی حزب الله وتی، "سەهیۆنییەکانی قاتیل لە کاتی کوشتن جیاوازی لە نێوان سوننی-شیعە و هەروەها مسوڵمان-غەیری مسوڵمان ناکەن بەڵام شەرمەکە هێشتا هەنێک لە مسوڵمانەکان بەهۆی ئەم کوشتنانە موناقەشەی مەزهەبی دەکەن."