داگیرکەران لە کەرتی رۆژئاوا ١٥ فەلەستینی دەستبەسەر دەکەن
بە پێی راگەیەندراوێکی نووسراوی جەمعیەتی ئەسیرانی فەلەستین، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوەکە لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٥ فەلەستینی دەستبەسەر کران کە هەنێکیان ئەسیری پێشوو بوون.
داگیرکەران لە کاتی هێرش سەر خانووکانی فەلەستینییەکان ماڵەکانیان وێران دەکەن و هەڕەشە لە خانەوادەکانی دەستبەسەرکراوەکان دەکەن.
لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا لە کەرتی رۆژئاوا و قودس زیاتر لە ١١ هەزار و ٥٠٠ کەس دەستبەسەر کراون.
هەروەها لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا لە کەرتی رۆژئاوا و قودس ٧٦٣ کەس شەهید بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکیان واژۆکردووە بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا.
ئێران ئایر سەرەڕای هەڕەشەکانی واشنتۆن بۆ گەمارۆکان بەردەوامە لە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی، تا ئێستاش فەرمانی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی پێنەگەیشتووە.
بەهۆی هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی سعوودیە بۆ سەر شاری بەندەری موخای یەمەن، ٦ کەس کوژران و ٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە ویلایەتی تێلانگانا لە هیندستان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەک ٣ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا.