انصارالله: واز لە پشتگری لە غەززە ناهێنین
عبدالملک بدرەدین حوسی رابەری بزووتنەوەی انصار الله جەختی لەوە کرد کە دەبێت بە شێوەیەکی بە هێزتر پشتگری لە بەرخۆدانی کەناری غەززە بکرێت.
عبدالملک بدرەدین حوسی رابەری بزووتنەوەی انصار الله سەبارەت بە ئاگربەست لە لوبنان و سەرکەوتنی حزب الله لە دژی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە دوای ئاگربەست بەرپرسیارێتی پشتگری لە غەززە زیاتر بووە.
حوسی باسی لەوە کرد کە یەمەن واز لە پشتگری لە غەززە ناهێنێت و ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک چاودێری کێشەکانی گەورەی کە بە سەر گەلی غەززە هاتووە دەکرێت دەبینرێت کە دۆخی ئێستا زۆر گرنگ و حەساسە و بێ گومان دەبێت پشتگری لە بەرخۆدانی غەززە بکرێت.
حوسی باسی لەوە کرد کە ئەمریکا هەوڵ دەدات بە فشارەکانی سیاسی بەرەی بەرخۆدانی عێراق لاواز و سنووردار بکات. ناوبراو هەروەها باس لە غەمگینی خۆی کرد کە وڵاتانی ئیسلام لەبارەی پشتگری لە غەززە هەنگاوێکی کردەوەیی دانانێن.
رابەری بزووتنەوەی انصارالله باسی لەوە کرد کە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لەبارەی دەستبەسەرکردنی نەتانیاهۆ بڕیارێکە دەرەنگ ماوە و دەبوا بڕیارەکە لە کاتی کۆمەڵکوژی نەخۆشخانەی ئەلئەهلی بدرایە.
حوسی ئاماژەی بەوەدا کە خۆڕاگری گەلی فەلەستین لە غەززە سەرەڕای بارودۆخی داگیرکاری و برسێتی پەندێکی گەورەیە و خۆڕاگرانی غەززە لە سەختترین بارودۆخدا دژی داگیرکەران تێکۆشان دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیەیان لە یەنبوع و قوڵایی ناو سعوودیە و بنکەی خەمیس موشەیت کردە ئامانج
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ٤٤ـەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی سەبرا و شاتیلا لە بەیرووت، پایتەختی لوبنانە.
لە ناوچەی کۆردۆفانی ڕۆژئاوای وڵاتی سوودان لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی زێر لانیکەم ٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەشێکی بەرچاو لە بیناسازی "نەخۆشخانەی مەیدانی ئەلجەلا" کە لەلایەن دامەزراوەی یەتیمەکانەوە دەستیپێکردووە، تەواو بووە. بڕیارە بەم نزیکانە نەخۆشخانەکە تەواو بێت و بەڕووی گشتیدا بکرێتەوە.