دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە وڵاتی مەکەدۆنیای باکوور هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ژمارەیەکی زۆر منداڵی یەتیم و هەژار دابەش کرد.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا کە لە ژمارەیەکی زۆر وڵاتی جیهان چالاکی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە ناوچەی سترومیکای وڵاتی مەکەدۆنیای باکوور هاوکاری جڵوبەرگی زستانە بە سەر ژمارەیەکی زۆر منداڵ دابەش کرد.
بایرام ئیبراهیمۆڤ نوێنەری دەزگای یەتیم ئەلی ئەوروپا سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراوی وتی، "ئێمە وەک نوێنەرایەتی یەتیم ئەلی ئەوروپا لە مەکەدۆنیا هاوکاری پێڵاو و پاڵتۆی زستانە بە سەر منداڵەکانی یەتیم و هەژار دابەش دەکەین. هاوکاری بە سەر نزیکەی ١٠٠ منداڵ دابەش دەکەین. ئێستا هەنێک لە منداڵەکانمان لێرەن و هەنێکیان دواتر دەچینە خانوویان. لێرەوە سوپاسگوزاری خێرخوازەکانی یەتیم ئەلی ئەوروپا دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری بۆ سەر دوکانێک لە وڵاتی مەکسیکا ٩ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
لە گینیا بەهۆی قەرەباڵغی لە کاتی یارییەکی تۆپی پێ ترسی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ کەس هەیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ٤٦٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٥ هەزار و ٣٥٨ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی پاکستان ٢ هەفتەیە شەڕ لە نێوان هۆزەکان بەردەوامە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا زیاتر لە ١٣٠ کەس کوژراون و ١٨٦ کەسیش بریندار بوون.