دەستبەسەرکردنی ٢٠٠٠ منداڵی فەلەستینی لە سەرەتای شەڕی غەززەوە
داتاکانی بڵاوکراوە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی دیلەکانی فەڵەستین و ناوەندی داتاکانی فەلەستین "موعتی" دەریان خستووە کە سەربازانی سەهیۆنی لە دەستپێکی دەستدرێژییەکەیانەوە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، نزیکەی ٢٠٠٠ منداڵی فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی دواین داتاکان، ٣٧٠ منداڵ هێشتا لە زیندانەکانی سەهیۆنیدا دەستبەسەرن، کە ١٨٥ کەسیان سزای زیندانی درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە و ٩٠ کەسی دیکەش بێ هیچ تۆمەتێکی دیاریکراو لە دەستبەسەریی کارگێڕیدان.
ئەو دوو ناوەندە ڕایانگەیاندووە کە بەپێی داتاکان بچووکترین دیل لە زیندانەکانی سەهیۆنیدا منداڵێکی ساوایە کە تەمەنی لە ساڵێک زیاتر نییە و لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٥دا لە دیلیدا لە دایکی (تەهانی سەمحان) لەدایک بووە، کە لە کاتی دووگیانیدا دەستبەسەر کرابوو.
ئەو دوو دامەزراوە مافپەروەرییە جەختیان لەوە کردەوە کە منداڵە دیلەکان لە دۆخێکی زۆر سەختدا دەژین، ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و سەرکوت و سیاسەتی پشتگوێخستنی پزیشکیی ئەنقەست بوونەتەوە و لە چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکانیان بێبەش کراون، سەرەڕای ئەوەش، بەڕێوەبەرایەتیی زیندان بە ئەنقەست کەلوپەلە کەسییەکانیان لەناو دەبات و بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی پێستیی گەڕی لەنێویاندا بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پارێزگاری قودس بڵاویکردەوە، ١٦٥ جولەکە لە ڕێگەی دەروازەی مەغاریبەوە هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و گەشتی ئیستفزازییان لە حەوشەکاندا ئەنجامداوە و ڕێوڕەسمی تەلمودییان ئەنجام داوە.
پزیشکانی بێ سنوور ڕایانگەیاند، رژێمی داگیرکەر لە غەززە پاسێکی کردە ئامانج کە کرێکارانی مرۆیی هەڵگرتبوو و جارێکی دیکە سەلامەتی کارمەندانی تەندروستی و فریاگوزاری پشتگوێ خراوە.
زیاد محەمەد جابیر تەمەن ٥٤ ساڵ، لە هەڵمەتێکی هێزەکانی داگیرکەر لە شاری ئەلبیرە لە کەناری ڕۆژئاوا شەهید بوو. لەگەڵ شەهیدبوونی جابیر، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ـەوە بە تەقەی هێزەکانی داگیرکەر لە کەرتی ڕۆژئاوا شەهیدبوون، ١٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.