لە بەر ئەوەی لە ڤەرنەکانی جیاواز بوون بە بەرد باران کردن کوژران
لە وڵاتی هیندستان خێزانێک کە دوو منداڵیان هەبوو لە بەر ئەوەی لە ڤەرنەکانی جیاواز بوون بە بەرد باران کردن کوژران
لە وڵاتی هیندستان ٣ ساڵ پێشتر لە بەر ئەوەی خانەوادەکانیان ڕێگە نەدەدا پێکەوە هاوسەرگری بکەن لە شارۆچکەکەیان ڕایان کردبوو و دوو منداڵیان هەبوو.
بۆ ئەوەی دووبارە لەگەڵ خانەوادەکانیان دیدار بکەن ئەو ژن و مێردە گەڕانەوە گوندیان و لە بەر ئەوەی ئافرەتەکە تەمەن ٢٩ ساڵە لەگەڵ پێیاوێکی لە ڤەرنەی دالیتەکان هاوسەرگیری کردبوو لەگەڵ هاوسەرەکەی بە بەرد باران کردن کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵی ڕابردوو لە هیندستان نزیکەی هەزار کەس بەم شێوەیە کوژران.
سیستەمی ڤەرنەی هیندستان
سیستەمی تەبەقەیی ڤەرنەی هیند بە ئامانجی دروست کردنی ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی باوەڕی هیندووئیزم دروست کراوە. هەر مرۆڤێکی هیندووئیست لە ناو "ڤەرنە"یەک لە دایک دەبێت. بەم شێوەیە هەر کەس شوێنێکی تایبەتی هەیە و بەهۆی ئەو ڕەوشە لە گروپی تر جیاواز دەبێت.
لە وڵاتی هیندستان لە ساڵی ١٩٧٥ لە ئەنجامی یاسایەک سیستەمی تەبەقەیی ڤەرنە لە بردرا. ئەو سیستەمە لە ماوەی زەماندا بەرەو نەمان چوو بەڵام لە گوندەوارەکان هێشتا بەردەوامە. ئەو کەسانەی لە شارەکانیش دەژین ئیتر پابەندی ئەو سیستەمە نین بەڵام ئەوەندەی دەزانرێت لە بارەی هاوسەرگیری و کەلتووری خواردن پابەندی سیستەمەکەن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شەمەندەفەرێکی نەفەرهەڵگر کە لە نێوان شاری ڕۆین و کاین دەڕۆیشت لە نزیک کلیۆن لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و یەکێکیان بە سەختی ٤٤ کەس بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، سەرکردەکانی گرووپی بریکسی وڵاتانی ئابووریی گەشەسەندوو لە کۆبوونەوەی لوتکەی خۆیان لە نیودەلهی هیندستان لەسەر بەیاننامەیەکی هاوبەش ڕێککەوتوون.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا کە بەم نزیکانە شەڕ لەگەڵ ئێران کۆتایی پێدێت و ڕایگەیاند، هەرکاتێک ململانێکان وەستان، نرخی نەوت بە خێرایی دادەبەزێت.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند، سەربازانی ڕووسیا دەستیان بەسەر شارۆچکەی ڤێسێلۆی لە کۆماری گەلی دۆنێتسکدا گرتووە.