لە لوبنان خۆپیشاندان بەردەوامە
لە وڵاتی لوبنان خۆپیشاندان کە ٣ هەفتە پێشتر دەستی پێ کرد تا ئێستا بەردەوامە.
لە وڵاتی لوبنان خۆپیشاندان کە ٣ هەفتە پێشتر بۆ دەربڕی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر سیاسەتی باجی دەوڵەت دەستی پێ کرد و لەگەڵ ئەوەی حکومەت دەستی لە کار کێشا بەڵام تا ئێستا لە شاری بەیرووتی پایتەخت و شاری ترابلووسشام و ژمارەیەکی زۆر شاری تر بەردەوامە.
خۆپیشاندەران داوا دەکەن دوای دەست لە کار کێشانەوە سەرۆک وەزیران سەعد حەریری حکوەمتی نوێ کە لە تێکنۆکراتەکان پێک هاتوە هەرچی زووە دروست بکرێت.
حەریری لە ٢٩ی تشرینی یەکەم دەست لە کار کێشانەوەکەی پێشکەشی سەرۆک کۆمار میشێل عەون کردبوو. عەونیش داوا لە حەریری کردبوو تا دامەزراندنی حکومەتی نوێ بەردەوام بێت لە ئەرکەکەی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٥١ کەس.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەدوای دۆخی کەشوهەوای سەخت و لێکەوتەکانی جەنگی جینۆساید، لەگەڵ کارەساتێکی مرۆیی ڕوو لە زیادبوون بەرەوڕوون.
رژێمی داگیرکەر بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا چەندین هەڵمەتی ئەنجام دا. ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ئەسیرێکی ئازادکراو و یەکێکیان کچێک بوو.
هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کەناری غەززە.