نەتەوە یەکگرتوەکان: بە ئەنقەسد هێرش کرایە سەر ناوەندەکانی تەندروستی
نەتەوە یەگکرتوەکان ڕایگەیاند، لە ٦ مانگی کۆتایدا لە ناوچەی ئیدلبی سوریا هێرش کرایە سەر زیاتر لە ٦٠ ناوەندی تەندروستی.
Rupert Colville وتەبێژی مافەکانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان وتی، "لە بەرواری ٢٩ی نیسان تا ئێستا هێرش کرایە سەر ٦١ ناوەندی تەندروستی. ناتوانین بڵێن هەمووی ئەو هێرشانە بە ئەنقەسد ئەنجام درا. بەڵام دەتوانین بڵێن زۆربەی ئەوان یان بەشێکی گەورەی ئەو هێرشانە لە لایەن هێزەکانی لایەنگری حکومەت بە ئەنقەسد ئەنجام دران."
Rupert Colville لە بەردەوامی باسی لەوە کرد، "هەمووی ئەوان ناتوانێت بە هەڵەیی بێت." لە بەردەوامی هۆشداری دا ئەگەر پشتڕاست بکرێت کە ئەو هێرشانە بە ئەنقەسد بۆ سەر ناوەندی تەندروستی ئەنجام دراوە وەکو تاوانی شەڕ قبول دەکرێت.
لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی ڕووسیا و ڕژێم بۆ سەر ناوچەی کەم کردنی گرژیەکان ئیدلب لە هەفتەی کۆتایدا گومان دەکرێت زیاتر لە ٢٥ کەس گیانیان لە دەست دابێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی باکووری فەرەنسا، ٣ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا.
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو، کە ئەم هێرشانە لەگەڵ دەستبەسەرکردنی فەلەستینییەکان، هەڵکوتانە سەر و پشکنینی ماڵەکان، تەقەکردن و داخستنی خاڵەکانی پشکنین هاوڕێ بوون.
سەهیۆنییەکان کە بە بیانووی جەژنی جوولەکەکان درێژە بە هێرشەکانیان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا دەدەن، ئەمڕۆ لە ژێر پاراستنی هێزە داگیرکەرەکان بە کۆمەڵ چوونەتە ناو مزگەوتی ئەقسا.
بارانبارینی بەخوڕ و لافاو کە ویلایەتی ئۆتار پرادێشی هیندستانی گرتەوە بووە هۆی مردنی ٨١ کەس.