حەماس: لە دژی داگیرکەری گەلەکەمان خاوەنی مافی خۆڕاگرین
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) دەست نیشانی کرد، لە دژی داگیرکەری گەلی فەلەستین خاوەنی مافن کە خۆڕاگری چەکداری ئەنجام بدەن.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی (حەماس) سەبارەت بە داگیرکەری سەهیۆنیەکانی تیرۆرست راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
حەماس لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد، هێزەکانی داگیرکەر و جوڵەکەکانی نیشتەجێ لە قودس و کەرتی رۆژئاوا هێرشەکانیان لە بەرامبەر فەلەستینەکان زیاد کردوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەی شەهید و بریندارەکان زۆر بووە و زۆر کەسیش دەست بە سەر دەکرێت.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە کرا، هەروەها مال و مولکی فەلەستینیەکان لە لایەن سەهیۆنیەکان خراپ دەکرێت و دەسووتێنرێت، دواتر باس لەوە کرا، "لە دژی داگیرکەری گەلی فەلەستین خاوەنی مافن کە خۆڕاگری چەکداری ئەنجام بدەن و بەرگری لە خاکەکەیان بکەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.