راگەیەندراوی ترامپ لەبارەی ئەردۆغان

دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، "تورکیام بەدڵە. پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆک کۆمار ئەردۆغان باشە."
پێش لەوەی لووتکەی ناتۆ ئەمڕۆ لە ئینگلتەرا دەستی پێ بکات، دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمڕیکا لە بالیۆزخانەی وڵاتەکەی لە لەندەن لەگەڵ جێنس ستۆلتەنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبوویەوە و دواتر بۆ رۆژنامەنووسەکان راگەیەندراوێکی دا.
ترامپ وتی، "تورکیام بە دڵە. پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆک کۆمار ئەردۆغان باشە" و ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا لە ئۆپڕاسیۆنی کوشتنی ئەبو بەکر بەغدادی رابەری داعش زۆر هاوکاری ئەمریکا کردوە.
ترامپ وتی، "لە قۆناغەدا تورکیا زۆرتر نەیدەتوانی هاوکاری ئێمە بکات." ترامپ ئاماژەی بەوە کرد، تورکیا پێشتر داوای کردوە لە ئەمریکا چەک بکڕێت بەڵام حکومەتی ئۆباما رێگری لەو کارە کردوە و بۆیە ئەنقەرە لە رووسیا چەک کڕیوە.
ترامپ لە وڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک "ئایا دوای داگیرکەری تورکیا لە سوریا دەبێت ئەندامی ناتۆ بێت؟" وتی، "ئەوە دەبێت لە نێوان هاوپەیمانەکان هەڵبسەنگێنێت."
ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ماکرۆن
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا قسەکانی ئەمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا سەبارەت بە ناتۆ وەکو "بێڕێزی" ناوبرد کە وتبووی کە "عەقلەکەی مردووە."
ترامپ وتی، "تورکیا بە وتنی مەرگی عەقلی خۆی کۆنترۆل بکە بە ماکرۆن وڵام دا کە ئەویش زۆر عەجیبە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٢٨ کەس کە ١٤٦یان منداڵن.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەی غاز کە هەفتەی ڕابردوو لە یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگا سەرەکییەکانی مەکسیکۆ سیتی پایتەختی مەکیسک رووی دا، گەیشتە ١٤ کەس.
ئەنەس خەتاب وەزیری ناوخۆی سوریا دامەزراندنی نوێی لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاند. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانێکی تۆکمە بۆ داڕشتنەوەی هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسەکان نرا.