لە ئەمریکا شەڕی چەکداری: ٦ کوژراو
لە پارێزگای نیوجەرسەیی ئەمریکا، لە ئەنجامی شەڕێکی چەکداریدا ٦ کەس کوژران کە یەکێکیان پۆلیس بوو.
باس لەوە دەکرێت، شەڕەکە دوای ئەنجام درانی لێپرسینەوە سەبارەت بە تاوانێک دەستی پێ کردوە و گومانلێکراوەکان تەقەیان کردوە سەر پۆلیس.
هەروەها باس لەوە دەکرێت، شەڕەکە کاتی کڕین و فڕۆشتنی مادەی هۆشبەر رووی داوە کە تیمەکانی نارکۆتیکیش بەژداری بوون.
لە ئەنجامی ئەو شەڕەی نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو پۆلیسێک و دوو گومانلێکراو و ٣ مەدەنی کوژران.
هەروەها دەست نیشان کرا، لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٣ پۆلیسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر لە شار و شارۆچکە و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە کاتی هەڵمەتەکاندا ماڵەکان پشکنران و زۆرێک لە فەلەستینیەکان بە دیل گیران.
سوپای پاسداران کە بە مووشەکی بالیستیک بنکەی ئاسمانی ئەمریکی لە ئوردنی کردە ئامانج بە گەلی ئوردن ڕایگەیاند، "ئێمە هیچ دوژمنیێکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە؛ بەپێچوانە ئێمە ئێوە و گەلە ئازیزەکەمان خۆشدەوێت. ئێوە زیاتر لە هەر نەتەوەیەکی دیکە لە ئێش و ئازاری گەلی فەلەستینی تێدەگەن."
فەلەستینییەکان لە بەرامبەر هەڵمەتی دانیشتوانی سەهیۆنی بۆ سەر شارۆچکەی کفر حەریت لە ناوچەی سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوا ناڕەزایەتییان دەربڕی و هەوڵیان دا پێش بە هێرشەکە بگرن. دوو دانیشتووی داگیرکەر لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا بەهۆی فڕێدانی بەرد بریندار بوون و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.
شەهید ڕافیع سەلامە لە کەمپی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لەدایک بوو و لە خێزانێکی تێکۆشەردا گەورە بوو کە ژمارەیەک لە ئەندامەکانی، لەوانە دایکی، شەهید بوون. دایکی لە کاتی هێرشی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ماڵی خێزانەکەی شەهید بوو.