فڕۆکەیەکی جەنگی F-35B لە ئەمریکا کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی جەنگی F-35B لە نزیک بنکەی ئاسمانی هێزی دەریایی میرامار لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە.
فڕۆکەیەکی جەنگی F-35B لە نزیک بنکەی ئاسمانی هێزی دەریایی میرامار لە شاری سان دیێگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی ئەمریکادا بڵاوکراونەتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-35B کە سەر بە باڵی ئاسمانی دەریایی سێیەم بووە لە نزیک بنکەیەک بە هۆکارێکی تا ئێستا دیارینەکراو کەوتووەتە خوارەوە.
بەرپرسانی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕووداوەکەیان پشتڕاستکردەوە و ڕایانگەیاند کە فڕۆکەوانەکە بە بەکارهێنانی کورسی دەرکردنەکە بە سەلامەتی لە فڕۆکەکە دەرچووە. فڕۆکەوانەکە لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک و بەپێی زانیارییەکان چارەسەری وەردەگرێت.
لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر بۆ دیاریکردنی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی جەنگی F-35B کە توانای بەرزبوونەوەی کورت و نیشتنەوەی ڕاستی هەیە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، " ڕاپەڕینی قودس هێمای یەکێتیی نیشتمانییە لە وەڵامی تاوانەکانی 'ئیسرائیل'دا."
لە ناوچەی زاقاتالای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ ڕووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بە ١٢ ئۆتۆمبێلی سەربازی دزەیان کردە ناو گوندی سەیدە ئەلجولان لە لادێی قونەیترە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٤ هەزار و ٤٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٥ هەزار و ١٦٨ کەس.