هێرشی بەرفراوانی سەربازانی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا
سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر شار، گوند و کەمپە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و وێڕای دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە فەلەستینییەکان، ماڵ و باڵەخانە نیشتەجێبوونەکانیان پشکنی و وێرانیان کردن.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە پارێزگای ئەلخەلیل، سەربازانی سەهیۆنی چوونە ناو کەمپی "ئەلفەوار" و هەروەها هێرشیان کردە سەر ئاهەنگی سەرکەوتنی قوتابییەکی ئامادەیی لە ناوچەی "ئوم ڕوکبە" لە شارۆچکەی ئەلخەزەر لە باشووری بەیت لەحم و ئامادەبووانیان بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرد.
لە پارێزگای جەنین، هێزەکانی داگیرکەر ژمارەیەک لە گەنجانی فەلەستینییان لە دەروازەی شارۆچکەی "دێر غەزالە" دەستبەسەر کرد و ئازاریان دان. ئەوان هەروەها چەند ماڵێکیان لە شارۆچکەی "ئەلزەبابدە" پشکنی و زیانێکی بەرفراوانیان بە ناو ماڵەکان گەیاند. شێخ "باسل شەرقاوی" و کوڕەکەی "بەها"ش دوای هێرشکردنە سەر ماڵەکەیان لەم شارۆچکەیە دەستبەسەر کران.
لە توولکەرم، سەربازانی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی "ئیکتابا" و "موهەننەد ئەبوو تەڵاڵ"، دیلی ئازادکراوی فەلەستینی، و گەنجێک بە ناوی "نوور شەحادە"یان دەستبەسەر کرد. ئەوان هەروەها "ڕەئفەت موراد مەرعی"یان کە ماوەیەکی کورت پێشتر لە زیندان ئازاد کرابوو، دوای هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە شارۆچکەی "بەلعا" دووبارە دەستبەسەر کردەوە.
لە نابلوس، هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی لە دەروازەی "بەیت فووریک"ەوە چوونە ناو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی شارەکە و هێرشیان کردە سەر گوندی "تەل" لە باشووری ڕۆژئاوای نابلوس و شەقامی "فەیسەڵ" لە ناوەندی شارەکە. باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونیش لە دەوروبەری نەخۆشخانەی پسپۆڕیی نابلوس ڕووبەڕووی هێرش و پشکنین بووەوە.
سەربازانی سەهیۆنی هەروەها چوونە ناو گوندی "عەقابا" لە باکووری تووباس و ژمارەیەک لە ماڵەکانیان پشکنی. شارۆچکەکانی "بیرزەیت" و "دێر جەریر" لە پارێزگای ڕامەڵڵا و ماڵێک لە شارۆچکەی "کەفر قەدووم" لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیەش کرانە ئامانجی هێرش.
هاوکات، شۆفڵەکانی ڕژێمی داگیرکەر پێکهاتەیەکی کشتوکاڵییان لە گوندی "بەیت دەجەن" لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس وێران کرد.
لە لایەکی دیکەوە، دانیشتووانی شارۆچکە سەهیۆنییەکان بە پاڵپشتیی سەربازانی داگیرکەر چوونە ناو شارۆچکەی "کفڵ حارس" لە باکووری سەلفیت و لە ناو ئەم شارۆچکەیەدا ڕێوڕەسمە تەلەموودییەکانیان بەڕێوە برد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەستەی بەرەنگاربوونەوەی دیواری جیاکەرەوە و شارۆچکەسازی ڕایگەیاند کە هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی و شارۆچکەنشینەکان لە مانگی تەممووزدا، ٢ هەزار و ٢٥٦ حاڵەتی دەستدرێژییان دژی فەلەستینییەکان و سەروەت و سامانیان لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام داوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٢٠ کەس.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بۆ سەر ڕێستۆرانتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا ٣ کەس کوژران و ٢١ کەسیش بریندار بوون.