خۆلی ٧ـەمی دانوستانەکانی لوبنان لە ڕۆما دەستیپێکرد
خۆلی ٧ـەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەر کە بە نێوەنگیری ئەمریکا بەڕێوەدەچێت لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا دەستیپێکرد.
ئاژانسی فەرمی هەواڵەکانی لوبنان ڕایگەیاند، خۆلی ٧ـەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەر کە بە نێوەنگیری ئەمریکا بەڕێوەدەچێت لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا دەستیپێکرد.
لایەنەکان بۆ تاوتوێ کردنی ڕێککەوتنی مانگی حوزەیران و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کۆبوونەتەوە.
پێدەچێت دانوستانەکان تا ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوام بێت.
٥ خۆلی سەرەتایی دانوستانەکان لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەچووبوو و خۆلی ٦ـەم لە ١٤ی حوزەیران لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا بەڕێوەچووبوو. دانوستانەکان لە ٢٦ی حوزەیران بە واژۆکردنی "ڕێککەوتنی چوارچێوەیی" کۆتایی هاتبوو.
بە پێی ڕێککەوتنەکە لەهەنێک ناوچەی دیاریکراو سوپای لوبنان جێگر دەکرێت و بەمەرجی چەکدانانی حزب الله رژێمی داگیرکەر لە تەواوی ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان دەکشێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە قەبارەی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا کە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک لە ١٥ی ئایاردا ڕاگەیەندرا، توانای وەڵامدانەوەی ئێستای تێپەڕاندووە.
یەحیا سەریع وتەبێژی بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند، فڕۆکەخانەی نەجران لە سعوودیەیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کردوونەتە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٧٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣٠ کەس.