ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣١ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٤ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١ کەسیش بریندار بوون
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٣٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکان ١٣ فەلەستینییان بە دیل گرت لە کاتی هەڵکوتانە سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا، لە هەمان کاتدا قوتابخانەیەکیان لە باشووری ئەلخەلیل ڕووخاند.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی ئەلەمنیۆم لە تارانی پایتەختی ئێران، ١٨ کەس بریندار بوون.
ڕووسیا بە مووشەکی بالیستیکی و درۆن هێرشی کردە سەر ئۆکراینا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٢ کەس بریندار بوون.