هێرشێکی چەکداری لە ئەمریکا: ٣ کوژراو و بریندارێک
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی کارۆلینای وڵاتی ئەمریکا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
لە شاری پرۆسپێکت هیڵی ناوچەی کاسوێڵی ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکا هێرشێکی چەکداری بۆ سەر خانوویێک ئەنجام درا.
دوای ئاگادارکردن تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی ڕەوانەی ناوچەکە کران.
لە ئەنجامی پشکنین لە ناو ماڵەکەدا تەرمی ٣ کەس دۆزرایەوە و کەسێکیش کە بریندار بوبوو گواسترایەوە نەخۆشخانە.
پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاند، تەواوی قوربانییەکان ئەندامی خانەوادەیەک بوون و یەکێک لە کوژراوەکان هێرشکارەکە بوو.
دەستنیشان کرا، پێشتر لە نێوان لایەنەکان سکاڵایەک تۆماڕ نەکراوە و لێکۆڵینەوە لەبارەی ڕووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مردن بەهۆی ڤایرۆسی چاندیپورا لە هیندستان نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. تا ئێستا ٢٢ منداڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بۆلا تینوبو، سەرۆکی نێجیریا ڕایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە، لانیکەم ٣٠٨ کەس کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لە بەرواری جیاوازدا ڕفێندرابوون، ڕزگارکراون.
فیکری قاراویل، سەرۆکی گشتی وەقفی یەتیمەکان، زنجیرەیەک سەردانی بۆ ئەفغانستان ئەنجامدا بۆ پشکنینی قۆناغی دووەمی بەردەوامی دروستکردنی کۆمەڵگەی یەتیمەکان کرد.