بەلجیکا لە چوارچێوەی بەرنامەی "چاودێری جەمسەری باکوور" هێزەکانی بۆ گرینلاند دەنێرێت
وەزیری بەرگری بەلجیکا تیۆ فرانکن ڕایگەیاند کە لە نێوان ٤ بۆ ١٨ی ئەیلول ٣٠ سەربازی بەلجیکا بۆ گرینلاند ڕەوانە دەکرێن.
تیۆ فرانکن، وەزیری بەرگری بەلجیکا ڕایگەیاند، لە ٤-١٨ی ئەیلولدا ٣٠ سەربازی بەلجیکا لە چوارچێوەی ئەرکی "چاودێری جەمسەری باکوور" ڕەوانەی گرینلاند دەکرێن، کە لەوێ مەشق و ڕاهێنان وەردەگرن و گەشتی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دەدەن و سیستەمی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تاقیدەکەنەوە.
فرانکن ڕایگەیاندووە، "بەهۆی ڕووبەری گەورەی دوورگەکەوە، ناوچەکە شوێنێکی زۆر گونجاوی مەشق و ڕاهێنان بۆ ئەم جۆرە ئەرکە پێشکەش دەکات."
کەنەدا، دانیمارک، فەرەنسا، فینلاند، هۆڵەندا، سلۆڤینیا و سوید بەشداری لە ئەرکەکەدا دەکەن.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی "پێویستی بە گرینلاند هەیە بۆ مەبەستی ئاسایشی نیشتمانی" و "بۆ دروستکردنی قوبە زێڕینەکە زۆر گرنگە"، بۆچوونێک لەلایەن گرینلاندەوە ڕەتکرایەوە کە ناوچەیەکی سەربەخۆیە لە چوارچێوەی شانشینی دانیمارک.
ڕاگەیەندرا کە ترامپ و مارک ڕوت، سکرتێری گشتیی ناتۆ لەسەر ئەوە کۆک بوون کە هاوپەیمانییەکە دەبێت بەرپرسیارێتی زیاتر لە بەرگریکردن لە جەمسەری باکوور بگرێتە ئەستۆ.
دوابەدوای ئەمەش ناتۆ دەستپێکردنی ئەرکی "چاودێری جەمسەری باکوور"ی ڕاگەیاند، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بوونی هاوپەیمانییەکە لە ناوچەی جەمسەری باکوور.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی کۆردۆفانی باکووری سوودان، چڕبوونەوەی شەڕ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، شەپۆلی نوێی ئاوارەبوونی لێکەوتەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری مەککە لەگەڵ محمەد بن سەلمان شازادەی سعوودیە کۆبوویەوە.
لە ناوچەی جەرمانای دیمەشق، تەقینەوەیەک لەناو مینی پاسێکدا تەقیەوە و بەهۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.