سوریا فڕۆکەخانەی لازقیەی کۆنترۆڵ کرد
فڕۆکەخانەی لازقیە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەی لازقیە ڕادەستی بەرپرسانی سوریا کرایەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە بڕیارە قۆناغی داهاتوو ئاوەدانکردنەوەی فڕۆکەخانەکە بێت بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانێت میوانداری گەشتە نێودەوڵەتییەکان بکات.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە هەمان ڕۆژدا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ و دیمەشق ڕێککەوتنێکیان لەسەر ئایندەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا واژۆ کردووە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکە "هەموو دامەزراوە مەدەنییەکان بە بنکەی ئاسمانی حومەیمیمیشەوە کە فڕۆکەخانەی لازقییە لێیە، لە ماوەی ٣ مانگدا دەچنە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریا."
هاوکات ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و شاندەکەی سەردانێکی مەیدانییان بۆ فڕۆکەخانەی لازقیە و بەندەری تەرتوس ئەنجام دا. لەم سەردانەدا لێکۆڵینەوەیان لەو ئاسانکاری و ژێرخانانە کرد کە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان سوریا و ڕووسیادا واژۆ کراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پلانی ١٥ خاڵیی کە لەلایەن لیژنەی ئاشتییەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندرابوو، ڕەتکردەوە.
سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی وەک نوێنەری موجتەبا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشان کرا.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بەو ڕێککەوتنانە کردەوە کە لەگەڵ نێوەندگیرەکان و "ئەنجومەنی ئاشتی" سەبارەت بە نەخشەڕێگا بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە کراون.