٣٧ ئەسیری غەززەیی ئازاد کران
دەسەڵاتدارانی داگیرکەری سەهیۆنی، ٣٧ دیلیان لە غەززە ئازاد کرد کە یەکێکیان ژن بوو.
کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە لەلایەن کۆمیتەکەوە ئاسانکاری و ڕێکخرابوو، ٣٧ زیندانی ئازادکراوی لە دەروازەی سنووری کەرەم ئەبو سالمەوە گواستەوە بۆ کۆمەڵگەی تەندروستی نەسر.
ئەو لێژنەیە ڕایگەیاندووە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە بە کەڵک وەرگرتن لەم شێوازە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی زیاتر لە ٢ هەزار و ٧٠٠ زیندانی ئازادکراو کردووە، لە هەمان کاتدا پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە دەستڕاگەیشتن بە زیندانییەکان لە زیندانەکانی سەهیۆنییەکاندا دژوار بووە.
لیژنەکە داواکارییەکەی دووپاتکردەوە کە دەسەڵاتی داگیرکەر لە چارەنووس و شوێنی سەرجەم زیندانییەکان ئاگاداریان بکاتەوە و ڕێگە بە تیمەکانیان بدەن سەردانیان بکەن و بارودۆخیان هەڵسەنگێنن.
خاچی سوور دووپاتی کردەوە کە یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی داوا دەکات کە بەشێوەیەکی مرۆیی مامەڵە لەگەڵ زیندانییەکان بکرێت، مەرجی گونجاوی دەستبەسەرکردنیان بۆ دابین بکرێت، هەروەها بتوانن پەیوەندی لەگەڵ خێزانەکانیان بکەن، کە بە قووڵی لە خەمی تەندروستی و سەلامەتییاندایە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەرەڕای ئاگربەست بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان. لەم دواییانەشدا تەقینەوەیەکی گەورە لە شارۆچکەی زوتر ئەلشەرقیە لە باشووری لوبنان ڕوویدا.
لە ناو کارگەیەکی مۆبیلیات لە ناوچەی پیشەسازی مووسا لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە ١٦ کرێکار گیانیان لەدەستدا.
بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، پلانی ١٥ خاڵیی کە لەلایەن لیژنەی ئاشتییەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندرابوو، ڕەتکردەوە.