ساڵێک بە سەر شەهادەتی ئەنەس ئەلشەریف تێپەڕی
ئەنەس شەریف کە کۆمەڵکوژی و برسێتی و وێرانکارییەکانی غەززەی بە جیهان ڕاگەیاندووە، ڕۆژی ١٠ی ئابی ٢٠٢٥ لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ئەو خێمەیەی کە ڕۆژنامەنووسان لە بەردەم نەخۆشخانەی ئەلشیفا لە شاری غەززە تێیدا کۆبوونەتەوە، شەهید بوو.
ئەنەس شەریف، پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە کە ڕووداوەکانی غەززەی گەیاندە بەرچاوی جیهان، ساڵێک لەمەوبەر، لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٥، لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی شەهید بوو.
ئەلشەریف لە تەمەنی تەنها ٢٨ ساڵیدا بووبوو بە یەکێک لە دیارترین ڕۆژنامەنووسەکان کە لە مەیدانەکانەوە بە درێژایی شەڕ و بە تایبەت لە باکووری غەززە ڕاپۆرتی دەدا. ئەلشەریف بە ڕاکێشانی سەرنجی جیهان بۆ بۆردومان و برسێتی و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و قوربانیی خەڵکی مەدەنی، بوو بە یەکێک لە شایەتحاڵە گرنگەکانی ئەو کارەساتەی خەڵکی غەززە بەسەریاندا هات.
بۆ بێدەنگکردنی کامێراکەیەوە کردیانە ئامانج
ئەلشەریف لەگەڵ ئەندامانی تیمی کەناڵی ئەلجەزیرە محەمەد قورەیکە و ئیبراهیم زاهر و محمد نەوفل و ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆ مومین عەلیوە و محەمەد ئەلخالیدی لە خێمەی ڕۆژنامەنووسان لە دەروازەی نەخۆشخانەی شیفا لە شاری غەززە بوون.
ئەو خێمەیەی کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە تێیدا مابوونەوە، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە کرایە ئامانج. لەو هێرشەدا ئەلشەریف و هاوکارەکانی شەهید بوون.
پێش مردنی بۆ دواجار قسەی لەگەڵ جیهان کرد
ئەو وێنانەی کە شەریف کەمێک پێش شەهیدبوونی بڵاوی کردەوە، جارێکی دیکە ڕادەی بۆردومانەکەی غەززەی ئاشکرا کرد.
بەڵام بەهێزترین میرات کە لە دوای خۆی بەجێی هێشت تەنها تابلۆکانی نەبوو.
شەریف لە دوا پەیامی خۆیدا کە بۆ ئەگەری شەهیدبوونی خۆی ئامادەکرابوو، جەختی لەسەر ئەو ئازارانەی لە غەززە بەرگەی گرتووە و بەرپرسیارێتی ڕۆژنامەوانی خۆی کردەوە. شەریف ڕایگەیاند کە هەرگیز لە گێڕانەوەی ڕاستییەکان ڕانەگرتووە و ئازارەکانی خەڵکی غەززەی بە یەکێک لە ئەرکە بنەڕەتییەکانی ژیانی خۆی زانیوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ئەنتیۆکویای وڵاتی کۆلۆمبیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.١ رووی دا.
لە ویلایەتی نیجەر لە نێجیریا بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دیفتیریا ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ژێر پاراستنی داگیرکەران، ١١٦ سەهیۆنی هەڵیانکوتایە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا لە قودس و ڕێوڕەسمێکی تەلمودییان ئەنجام دا.