فەرماندەی هەواڵگری سەربازی حەفتەر لە بنغازی کوژرا
فەرماندە فەوزی ئەلمەنسووری بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ڕژێمی خەلیفە حەفتەر لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا لە بنغازی بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانی لەدەستدا.
مەیجر جەنەڕاڵ فەوزی ئەلمەنسووری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی خەلیفە حەفتەر لە ڕۆژهەڵاتی لیبیا، لە هێرشێکی بۆمبڕێژکراودا لە شاری بنغازی کوژرا.
دەسەڵاتدارانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا ڕایانگەیاند، ئەو تەقینەوەیەی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ناحیەی ئەلهاواری لە بنغازی ڕوویدا، ئەو ئۆتۆمبێلەی مەنسووری تێیدا بوو کراوە ئامانج، هەروەها سەرچاوە میدیاییە ناوخۆییەکانی ناوچەکەش وێنەی ئۆتۆمبێلە سووتاوەکەیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە هێرشەکە مەنسووری کردۆتە ئامانج.
تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە و دەسەڵاتدارانی ڕۆژهەڵاتی لیبیا لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی ڕووداوەکە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٨٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٤ هەزار و ٢٥٧ کەس.
"یاسای پتەوکردنی هاوپشتی نیشتمانی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی" کە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەندکرا، چوارچێوەی یاسایی بۆ پڕۆسەی "تورکیا بێ تیرۆر" دامەزراند.
لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر زاپۆریژیا و دنیپرۆپێترۆڤسک ٩ کەس کوژران و ٢٤ کەسیش بریندار بوون.