حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هەوڵی رژێمی داگیرکەر بۆ داخستنی مزگەوتی ئیبراهیم
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هەوڵی رژێمی داگیرکەر بۆ داخستنی مزگەوتی ئیبراهیم و سەبارەت خەتەری هەوڵەکە هۆشداری دایەوە.
حەماس لە ڕاگەیەندراوێکی مدیایی جەختی لەوە کرد کە هەوڵی رژێمی داگیرکەر بۆ داخستنی مزگەوتی ئیبراهیم بەشێکە لە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر خاک و گەڵی فەلەستین و هەوڵەکانی لکاندن و جوولەکەکردنی ناوچەکە.
حەماس جەختی لەوە کرد کە ئەم هەنگاوە هێرشی ڕاستەوخۆییە بۆ سەر مافی ئازادی عیبادەتی مسوڵمانەکان و پێشێلکردنی پارێزبەندی پیرۆزییەکانی ئیسلام و مزگەوتی ئەقسا کە بەشێکە لە ناسنامەی دینی، نەتەوەیی و مێژوویی ئوممەتی ئیسلام و خەڵکی فەلەستین.
بزووتنەوەکە جەختی لەوە کرد کە هەوڵەکانی داگیرکەران بۆ دابەشکردن و کۆنترۆڵکردنی پیرۆزییەکان مافی سەروەری و شەرعیەت بە داگیرکەران نادات.
حەماس بانگێشتی گەلی ئەلخەلیل و کەناری ڕۆژئاوا کرد کە بوونیان لە دەوروبەری مزگەوتی ئیبراهیم بەهێز بکەن و لە بەرامبەر سیاسەتی جوولەکەکردن و فشار و هەوڵەکانی کردنە ئامانجی پیرۆزییەکان بوەستن و بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان و پاراستنی خاک و پیرۆزییەکان هەموو جۆرە خۆڕاگریێک بکەن.
حەماس لە کۆتاییدا بانگێشتی ئوممەتی ئیسلامی و گەلانی عەرەب کرد کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و بۆ پاراستنی مزگەوتی ئیبراهیم، مزگەوتی ئەقسا و شوێنە پیرۆزەکانی دیکەی مسوڵمانەکان دەستبەکار بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی لە کەرتی غەززەی کە نزیکەی ٣ ساڵە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.
بڕیارە ئەمریکا تا ٣٠ی ئەیلول بەتەواوەتی کۆتایی بە بوونی سەربازی خۆی لە عێراق بهێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە لەشکرکێشی دەستیپێکردووە.
یەلدا موعەیری بە پێی یاسای سیخوڕی کە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.