ئەمریکا داگیرکار دوای ٢٣ ساڵ لە عێراق دەکشێتەوە
بڕیارە ئەمریکا تا ٣٠ی ئەیلول بەتەواوەتی کۆتایی بە بوونی سەربازی خۆی لە عێراق بهێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە لەشکرکێشی دەستیپێکردووە.
دوابەدوای کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی نێوان عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، دەریاوان براد کوپەر، حکومەتی بەغدا ڕۆژی ٣٠ی ئەیلولی وەک وادەی یەکلاکەرەوە و کۆتایی بۆ تەواوکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە پشتڕاستکردەوە.
هەروەها بەرپرسێکی ئەمریکی دووپاتی کردەوە کە واشنتۆن پێشبینی دەکات تا هەمان وادە کشانەوەی ئەمریکا تەواو بکات، بەڵام وردەکاریی لەبارەی مانەوەی چەند سەربازی ئەمریکی لە عێراق و بۆ کوێ دەنێرێت، نەخستەڕوو.
دوای داگیرکەرییەکەی ساڵی ٢٠٠٣، ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٧دا ١٧٠ هەزار سەربازی تێپەڕاند، دوایین سەربازی شەڕکەر لە ساڵی ٢٠١١ عێراقیان بەجێهێشت، بەڵام سەربازە ئەمریکییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ گەڕانەوە کاتێک ئەمریکا دەستی بەسەر ناوچەیەکی فراوانی عێراق و سوریادا گرت.
هەرچەندە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢١ بە فەرمی کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی هاوپەیمانان هێنا دوای ئەوەی داعش بەشێکی زۆری خاکەکەی لەدەستدا، بەڵام نزیکەی ٢٥٠٠ سەربازی لە عێراق بەجێهێشت.
ئێستا واشنتۆن جارێکی تر کۆتایی بە بوونی خۆی لە عێراق دەهێنێت، ئەمەش دوای چەندین ساڵ لە دەستوەردانی سەربازی.
دەوترێت کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر لە هەولێرەوە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حەماس ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر هەوڵی رژێمی داگیرکەر بۆ داخستنی مزگەوتی ئیبراهیم و سەبارەت خەتەری هەوڵەکە هۆشداری دایەوە.
یەلدا موعەیری بە پێی یاسای سیخوڕی کە دوای شەڕی ١٢ ڕۆژەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠٢٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
عومەر بۆلات، وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ ماجید لەجماوی باڵیۆزی عێراق لە ئەنقەرە کۆبووەوە و هەوڵەکانی پەرەپێدانی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات و پتەوکردنی هاوکارییەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان تاوتوێ کرد.