ژمارەی کوژراوەکانی بوومەلەرزەکەی کۆلۆمیا گەشتە ٢٨١ کەس
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ٧.٤ کە لە ١٠ی ئاب وڵاتی کۆلۆمبیای هەژاند تاوەکو ئێستا ٢٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە ١٠ی ئاب لە وڵاتی کۆلۆمبیا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٤ ڕووی دا.
ئابێلاردۆ دی لا ئێسپریێلا سەرۆک کۆماری کۆلۆبیا لە کۆنفرانسێکی مدیاییدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا تاوەکو ئێستا ٢٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٣ هەزار و ٩٧١ کەس بریندار بوونەتە و ٣٧٩ کەسیش بێ سەروشوێنن.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە ١٢٧ کەس باڵەخانە بە گشتی ڕوخاون، ٦٥ هەزار و ٨٤١ باڵەخانە زیانیان پێگەشتووە و ١٠ هەزار و ٦٧٧ خانوو ئیتر ناتوانرێن بەکاربهێنرێن.
سەرۆک کۆماری وڵات جەختی لەوە کرد کە وڵات بە تەواوی دەرفەتەکانی و بە هاوکاری وڵاتانی دیکە بەردەوامن لە چالاکییەکانی فڕیاگوزاری.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادیش لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی کەشتییەکاندا بەهۆی دزەکردنی غازەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و لە کاتی پشکنینی ماڵ و باڵەخانەکاندا ژمارەیەک فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
ڕووسیا و ئۆکراینا جارێکی دیکە ئاڵوگۆڕی تەرمی سەربازەکانیان ئەنجام دا.