هێرشی بەرفراوانی سەربازانی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەربازانی رژێمی سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا و لە کاتی پشکنینی ماڵ و باڵەخانەکاندا ژمارەیەک فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
بە پێی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، لە پارێزگای ڕامەڵڵا، سەربازانی داگیرکەر چوونە ناو گوندی مەزرەعەی غەربییە و لە ڕۆژهەڵاتی خەلیل نزیکەی ٣٠ کەس لە ئەندامانی خێزانەکانی سوڵتان و مەسوەدە، لەوانە نەخۆش و کەسانی بەتەمەن، لە ناوچەی بوێرە پاش بەستنی چاو و کەلەپچەکردنیان دەستبەسەر کران و بۆ ماوەیەک هێڵدرانەوە.
لە توولکەرم، سەربازەکان هێرشیان کردە سەر ناوچەی ئەکتابا و مەحموود ئەبولخەیریان پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر کرد. لە پارێزگای جەنینیش شارۆچکەکانی جەدیدە و عەججە کرانە ئامانجی هێرش.
لە نابلوس، سەربازانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر بیتا، شەقامی موئتە لە ناوچەی جەبەل شیمالی، گەڕەکی مەساکن شەعبییە، شەقامی فەیسەڵ لە سەنتەری شار و گوندی عەورتا. عەلاء یەحیا عەدیلی لە بیتا و عەبدوڵڵا عوسمان لە ڕۆژهەڵاتی نابلوس دەستبەسەر کران.
هاوکات، دانیشتووانی سەهیۆنیی شارۆچکەکان لە نزیک شارۆچکەی کەفر لاقف لە ڕۆژهەڵاتی قەلقیلیە بەردبارانی ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکانیان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەنگلادیش لە کاتی هەڵوەشاندنەوەی کەشتییەکاندا بەهۆی دزەکردنی غازەوە ٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ٧.٤ کە لە ١٠ی ئاب وڵاتی کۆلۆمبیای هەژاند تاوەکو ئێستا ٢٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕووسیا و ئۆکراینا جارێکی دیکە ئاڵوگۆڕی تەرمی سەربازەکانیان ئەنجام دا.