پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی ئەفغانستان لە دژی داگیرکارییەکانی ئەمریکا لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو
پێنجەمین ساڵڕۆژی "ڕۆژی کۆتایی داگیرکاری و سەرکەوتن" بە بەرنامەیەک لە باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو.
باڵیۆز سانعولڵا فەرەهمەند پێداچوونەوەی بە هەوڵەکانی ئەفغانستان کرد لە بواری ئاسایش و سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری و هاوکاری ناوچەیی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا.
باڵیۆزخانەی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لە ئەنقەرە بەرنامەیەکی بۆ یادی پێنجەمین ساڵڕۆژی "ڕۆژی کۆتایی داگیرکاری و سەرکەوتن" سازکرد.
بەرنامەکە کە لە بینای باڵیۆزخانە بەڕێوەچوو، سانیعولڵا فەرەهمەند باڵیۆزی ئەفغانستان لە ئەنقەرە و هەروەها و حوسێن ئیمیر سەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار و فاروق دینچ پەرلەمانتاری هودا پار و نوێنەرانی نوێنەرایەتییەکانی دەرەوە و زۆرێک لە بەرپرسانی ڕێکخراوی مەدەنی و میوانانی دیکە ئامادەبوون.
سەرەتای بەرنامەکە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و پێشکەشکردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە داگیرکارییەکانی ئەمریکا دەستیپێکرد.
پاشان باڵیۆز سانیعولڵا فەرەهمەند وتارێکی پێشکەش کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەهیۆنییەکان لە نزیک دیواری دابڕان لە شارۆچکەی ئەلرام لە باکووری قودسی داگیرکراو تەقەیان لە گەنجێکی فەلەستینی کرد و برینداریان کرد.
لە ئەنجامی تەقەکردنێکدا لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شاری زامبۆانگە پێش دەستپێکردنی وانەکان، دوو خوێندکار و دوو پاسەوان گیانیان لەدەستدا و نۆی دیکەش برینداربوون.
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قورێدەر (نوورداغی)ـی پارێزگای عەنتاب ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٢ کەسیش بریندار بوون.