رژێمی داگیرکەر هەڕەشە لە تورکیا دەکات
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر دوای هێرشی فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهور لە ئیدلبی سوریا هەڕەشەی لە تورکیا کرد.
نەتانیاهۆ دوای هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهور لە شاری ئیدلبی سوریا، لێدوانی گوستاخانەی سەبارەت بە تورکیای دا.
نەتانیاهۆ ئیدیعای کرد کە یەکێک لە بیانووەکانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی رژێمی داگیرکەر لە سوریا، ناڕەزاییەتی لە ئەگەری بوونی سەربازیی تورکیا لە ناوچەکەدایە.
نەتانیاهۆ ئیدعای ئەوەی کرد کە تورکیا هەوڵی دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی لە سوریا دەدات و بانگەشەی ئەوەی کرد کە رژێمی داگیرکەر ڕێگە بەم کارە نادات.
بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر، نەتانیاهۆ، هێرشەکەی ئەبو زهور بە "پەیامێک" و گوایە هۆشداریێک بۆ تورکیا ناو برد.
نەتانیاهۆی داگیرکەر وتی، "بینیمان تورکیا دەیەوێت فڕۆکەخانەیەک لە نزیک حەلەب دابمەزرێنێت، ئێمە پەیامێکمان گەیاند، بەڵام پێدەچێت ئەوان نەیانبیستبێت، بۆیە دڵنیابووین لەوەی باشتر تێدەگەن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خەلیل ئەلحەییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر هێزە داگیرکەرەکان بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر غەززە ڕابگرن.
لە باکوری ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەی سلندەری غازی چێشتخانەیەکەوە ١٦ کەس بریندار بوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) داتاکانی خۆی لەبارەی قوربانییەکانی نێوان سەربازانی ئەمریکا لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران نوێکردەوە.