لە ئەفغانستان تەقینەوەی سلندەری غاز: ١٦ کەس بریندار بوون
لە باکوری ئەفغانستان بەهۆی تەقینەوەی سلندەری غازی چێشتخانەیەکەوە ١٦ کەس بریندار بوون.
ڕووداوەکە لە ناوچەی فەیزاباد لە ناحیەی شیرین تەگاب لە پارێزگای فاریاب لە باکووری ئەفغانستان ڕووی داوە کاتێک ئەندامانی خێزانەکەی لە ماڵێکدا کۆبوونەتەوە.
بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، سلندەری غازی چێشتخانەی ناو ماڵەکە بە هۆکارێکی نادیار تەقیوەتەوە.
بەهۆی تەقینەوەکەوە ١٦ کەس لە ناو ماڵەکەدا بریندار بوون. سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی پارێزگای بەلخی دراوسێی بەمەبەستی چارەسەرکردن. بەرپرسان ئاماژەیان بەوەشکردووە، باری تەندروستی ٧ لە بریندارەکان ناجێگیرە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خەلیل ئەلحەییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس داوای لە ناوبژیوانان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن و فشار بخەنە سەر هێزە داگیرکەرەکان بۆ ئەوەی دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر غەززە ڕابگرن.
بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر دوای هێرشی فڕۆکەخانەی سەربازی ئەبو زهور لە ئیدلبی سوریا هەڕەشەی لە تورکیا کرد.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) داتاکانی خۆی لەبارەی قوربانییەکانی نێوان سەربازانی ئەمریکا لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێران نوێکردەوە.